دیمەنی شاری بەغدا لە ئاسمانەوە، وێنە: رۆیتەرز
ئاڤا نیوز
بەپێی داتاکان بەغدا پلەی یەکەمی گرتووە لە ڕیزبەندی پیسترین شارەکانی جیهان لەڕووی پیسبوونی هەواوە، هاوکات شارەکە پێش پایتەختەکانی قاهیرە، نیو دەهلی و پەکین کەوتووە.
پێدراوە ڕاستییەکان: بە گوێرەی ماڵپەڕی داتاکانی ماڵپەڕی "IQAir" ئەمڕۆ دووشەممە، بەغدای پایتەختی عێراقی وەک پیسترین شارەکانی جیهان لە ڕووی پیسبوونی هەواوە دیاریکردووە، ئاستی پیسبوونەکەی گەیشتووەتە 260 پلە، ئەو ئاستەشی بە زۆر ناتەندروست پیشانداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند هەفتەیەکە ئاسمانی بەغدای پایتەخت و چەند شارێکی دیکەی عێراق بە بۆنی دووەم ئۆکسیدی گۆگرد داپۆشراوە.
زیانە سەرەکییەکان: دووەم ئۆکسیدی گۆگرد بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ مەترسیدارە و دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان.
هۆکارە زانراوەکان: لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان و وەزارەتی ژینگە هۆکارەکانی ئەم پیسبوونەیان گەڕاندەوە بۆ دەردانی گازی زیانبەخش بۆ ژینگە لە پاڵاوگەکانی نەوت و وێستگەکانی کارەبا و چالاکییە پیشەسازییەکان و وێستگەکانی تواندنەوە، ئەمە جگە لە کەمی ئاو و کەمی ڕووپۆشی سەوازیی.
چارەسەرەکان: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە لیژنەیەک لە وەزارەتەکانی ژینگە، نەوت، کارەبا و ئەمیندارییەتی بەغدا پێکهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی پیسبوونی ژینگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات