دادگەی فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک مامۆستای خوێندنی کوردی کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 15 تشرینی یەکەم

دادگەی فیدراڵیی عێراق، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
دادگەی فیدراڵیی لەسەر سکاڵایەکی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە دژی یاسای دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار و پەیڕەوی ناوخۆی سەرۆکایەتییەکە تۆماری کردووە، هاوکات داواکاریی ژمارەیەک لە مامۆستایانی خوێندنی کوردی کۆدەبێتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگەی فیدراڵیی عێراق بۆ ڕۆژی سێشەممە 15-10-2024، لەسەر چوار دۆسیە کۆدەبێتەوە، یەکێک لە دۆسیەکان سکاڵای محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقە کە داوا دەکات یاسای دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار ژمارە 4ـی ساڵی 1984بە نادەستووری بزانێت و یاساکەش ڕەت بکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی خشتەکە یەکێک لە دۆسییەکان تایبەتە بە مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک، کە داوای گواستنەوەی ڕاژەکانیان بۆ سەر عێراق دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سکاڵاکە لە لایەن چەند مامۆستاییەکی خوێندنی کوردی لە کەرکووک تۆمار کراوە داوا دەکەن ڕاژەکانیان لە خوێندنی کوردی بگوازرێتەوە سەر ڕاژەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، لەگەڵ لە ئەستۆگرتنی سەرجەم تێچوو و قەرەبووە داراییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیبانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و سووریا ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش پێکدەهێنن
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناتۆرێکی ئەمریکی بۆ عێراق: سزای تووند بەڕێوەیە