ئەمریکا ڕاگرتنی بەشێک لە گەشتە بازرگانییەکانی بەسەر ئاسمانی عێراقدا درێژ دەکاتەوە
- جیهان
- 15 تشرینی یەکەم

فڕۆکەیەکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی فیدڕاڵی ئەمریکا تا کۆتایی ساڵی 2027 ڕاگرتنی بەشێک لە گەشتە بازرگانییەکانی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بەسەر ئاسمانی عێراقدا درێژ کردەوە و ڕایگەیاند، بڕیارەکە بەهۆی بوونی مەترسییە لەسەر گەشتەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی فیدڕاڵی ئەمریکا بڵاویکردەوە، گەشتە بازرگانییەکان لە خوار هەندێک بەرزیی دیاریکراوەوە تا سێ ساڵی دیکە بە قەدەغەکراوی دەمێننەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بڕیارەکەی ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی چالاکی و مەترسیی گروپە چەکدارییەکانی هاوپەیمانی ئێران دەگەڕێتەوە کە هەڕەشەن بۆ سەر گەشتە ئاسمانییەکان.
ئەمەش بزانە: مانگی ڕابردوو وەزارەتی گواستنەوەی ئەمریکا سزای 250 هەزار دۆلاری بەسەر هێڵێکی کەنەدیدا سەپاند، بەهۆی ئەوەی لە ساڵانی 2022 و 2023 ئاسمانی عێراقی بۆ گەشتەکانی بەکارهێناوە لەکاتێکدا ئەمریکا گەشتی بازرگانی بە ئاسمانی ئەو وڵاتەدا قەدەغەکردووە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بڕیارەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی فیدڕاڵی ئەمریکا ئەو کۆمپانیا بیانییانەش دەگرێتەوە کە گەشتی هاوبەش لەگەڵ هێڵە ئاسمانییەکانی ئەمریکا ئەنجام دەدەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت