بۆ یەکەمجار نهێنییەکانی هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ئاشکرا دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 شوبات

دوو هاووڵاتی فەڵەستینی لەسەر تانکێکی تێکشکێنراوی ئیسرائیل بەهۆی هێرشەکەی حەماس دڵخۆشی دەردەبڕن، سەرچاوە؛ ئاژانسی ئەنادۆڵ
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو هێرشی کردە سەر شاری عەسقەلانی ئیسرائیل بە ئامانجی ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانیکراوی بزووتنەوەکە لەو وڵاتە، بەڵام بەهۆی هەڵەیەکی خۆیان هێرشەکەیان شکستیهێنا و لەبری ئامانجە سەرەکییەکە، ئاراستەیان بۆ سەر کۆمەڵگەیەکی جوونشینی نزیک شوێنەکە گۆڕی.
چەند سەرچاوەیەک لە غەززە بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتیان ڕاگەیاندووە، گرووپێکی سەر بە کەتائیبی قەسام، ئەرکی سەرەکییان ئەوە بوو بگەنە گرتووخانەی عەسقەلان کە سەدان دیلی فەڵەستینی تێدا زیندانیکراوە بۆ ئەوەی ئازادیان بکەن، بەڵام لەو ئەرکەدا بەتەواوەتی شکستیان هێناوە.
وردەکاریی هێرشەکە و چۆنییەتی جێبەجێکردنی پلانەکە
سەرچاوەکانی نزیک لە سەرکردایەتیی قەسام ئاشکرایان کردووە، 23 چەکداری قەسام ڕاسپێردراون بە ئەرکێکی تایبەت، بۆ گەیشتن بە گرتووخانەی عەسقەلان و ئازادکردنی زیندانیکراوەکان، گرووپێکی دیکەیش ڕاسپێردران بۆ هەڵکوتانەسەر پێگەیەکی سەربازیی نزیک لە کۆمەڵگەی جوونشین کە بە ئەنجوومەنی هەرێمی عەسقەلان ناودەبرێت، بەئامانجی پشتگیریکردنی گرووپی یەکەم ئەگەر هاتوو لە ئەرکەکەیان سەرکەوتوو بوون.
گرووپەکە سنووریان بڕی و گەیشتنە عەسقەلان لە کۆمەڵگەی یاد مەردخای، لەگەڵ هێزێکی ئیسرائیلی ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و ژمارەیەک سەربازیان کوشت، بەڵام هێشتا هۆکارەکە نەزانراوە کە بۆچی گرووپەکە لەڕێگەی خۆیان لایانداوە و بەرەو باشوور و دواتر بەرەو کیبوتس نتیف هعسترا ڕۆشتوون.
چۆن پلانەکە شکستی هێنا؟
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئەو کەسەی ڕێنیشاندەری گرووپەکە بووە و جی پی ئێسی پێبووە هەڵەی کردووە، سەرەتا گرووپەکەی بە ئاراستەی کیبوتس بردووە و دواتر بەرەو سدیرۆت ڕۆشتوون.
بەپێی پلانەکە سەرەتا هێرش دەکرێتە سەر دەروازەی گرتووخانەکە، پاشان دیوارەکە دەتەقێنرێتەوە، لەلایەکی دیکەوە هەرکاتێک ئاماژە بۆ گرووپەکە هات لە ناوخۆی غەززەش بە مووشەک هێرش دەکرێتە سەر زیندانەکە.
هەر بەپێی پلانەکە، ئارامی سەر سنوور تێکدەدەن و هێرشێکی فراوانی دەکەنە سەر، بەهیوای ئەوەی زیندانییەکان جموجوڵێک بکەن، ئەوەش هاوکاریی چەکدارەکان دەکات و ئاسانکارییان بۆ دەکات لە هێرشەکە و ئازادیان دەکەن.
بەڵام سەرکردایەتیی قەسام هیچ ئاماژەیەکیان لە گرووپە چەکدارەکەوە پێنەگەیشتووە، دواتر دەرکەوتووە ئەوان گەیشتوونەتە سیدرۆت، بۆیە ڕاسپێردراون بەپێی توانا بەرگری بکەن. دروست وابوو بەرگرییان کرد و ژمارەیەک سەرباز و پۆلیسی ئیسرائیلی کوژران و کۆنترۆڵی سدیرۆتیان لەدەستدا، هەر لەوێ هەردوو گرووپە چەکدارەکەی قەسام یەکیان گرتەوە.
لەوانەیە لەبەرئەوەش بووبێت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە سدیرۆت شەڕ بوو، دوای ئەوە چەکدارەکانی قەسام چوونە ناو بنکەکانی پۆلیس و شوێنپێی خۆیان جێگیر کرد، هەندێکیشیان چوونە ناو ماڵی هاووڵاتیانی شارۆچکەکەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دوورترین هێرشی کردە سەر ئێران
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئاسایش تەقەكەرە سەرخۆشەكەی عەنكاوە دەستگیر دەكات
- ژینگە
- 55 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ژینگەی سلێمانی 27 کەس بەهۆی ڕاوە ماسییەوە دەستگیر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دوورترین هێرشی کردە سەر ئێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داواکارییەکی ئیسرائیلی ڕەتکردووەتەوە