پەرلەمانی عێراق چوار یاسا بەیەک پاکێج پەسەند دەکات و یەکێکیان لەبەرژەوەندی کوردە
- عێراق
- 17 تشرینی یەکەم

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بڕیارە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و چوار یاسا بەیەک پاکێج پەسەند بکات، کە یەکێکیان لەبەرژەوەندی کوردە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد عەنوز، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بەئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو چوار یاسایەی پەیوەستن بە یەکترەوە و بڕیارە بەیەک پاکێچ دەنگیان لەسەر بدرێت، بریتین لە یاسای لێبوردنی گشتی و یاسای باری کەسیی و یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی موڵک و ماڵی داگیرکراو بەفەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە و یاسای خانەنشینی حەشدی شەعبی.
عەنوز ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دواکەوتووە، چونکە زۆربەی فڕاکسیۆنە کوردستانییەکان سەرقاڵی ئەو هەڵبژاردنەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاربوو لە دانیشتنی 2-10-2024ـی پەرلەمانی عێراق، دەنگ لەسەر دوو پڕۆژە یاسای پەیوەست بە کورد و شیعە بدرێت، ئەوانیش گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان لە سنووری ماددەی 140 و هەمواری یاسای باری کەسێتی، بەڵام دانیشتنەکە نەکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
نۆ هاووڵاتیی کورد لە ئێران دەستگیر دەکرێن و ژیانیان لە مەترسیدایە
- تەندروستی
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر سێ کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی چاودێری بۆ ناوچە گەشتارییەکان دادەمەزرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مووسڵ پرۆسەی هەڵدانەوەی گەورەترین زنجیرە گۆڕی بەکۆمەڵ دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن وادەی پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
189 کاندید لە کێبەرکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخرانەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی عێراق تیرۆریستێکی داواکراو دەستگیر دەکەن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و عێراق تاوتوێی ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی عێراق-ئێران دەکەن