
دوو فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیلی، سەرچاوە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
تەلەڤزیۆنی سی ئێن ئێن بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە، ئیسرائیل پلان دادەنێت مانگی 11ی ئەمساڵ وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بداتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: یەکی ئەم مانگە ئێران لە تۆڵەی کوشتنی حەسەن نەسرولڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس، بە زیاتر لە 200 مووشەکی دوورمەودا هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، لەو کاتەوە ئیسرائیل بەردەوام هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەکات، تاوەکو ئێستاش ئەم بابەتە دانەخراوە و کات و شێوازی وەڵامدانەوەی ئێران مشتومڕی لەسەرە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەبێ ئاشکراکردنی ناوەکەی، سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، لە مانگی 11 دا ئیسرائیل وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران دەداتەوە. سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە، پلان و کاتی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل پەیوەندی بە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکاوە نییە کە بڕیارە 5-11 بکرێت.
کاریگەری و لێکەوتەکان: پرسی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران لەلایەن ئیسرائیل نیگەرانی لای وڵاتان دروست کردووە، پێشبینی دەکەن شەڕی غەززە کە ئێستا بۆ لوبنانیش فراوان بووە، زیاتر پەرەبسەنێت و شەڕێکی ناوچەیی فراوانی لێبکەوێتەوە، چونکە ئێران چەندجارێک هۆشداری داوە لەگەڵ هەر هێرشێکی ئیسرائیل وەڵامێکی تووندی دەبێت.
ئەمەش بزانە: پێشتر ئاشكرا کرابوو بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕێککەوتووە لە پێگە نەوتی و ئەتۆمییەکانی ئێران نادات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سلۆڤینیا هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت