دادگای فیدراڵی لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا
- زۆرترین بینراو
- 21 شوبات

دیناری عێراقی، وێنە: محەممەد شوانی _ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دادگای فیدراڵی، حکومەتی عێراق پابەند دەکات بە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و نەناردنی نە نایاسایی لەقەڵەم دەدات. جەختیش دەکاتەوە دەبێت سەرجەم مووچەخۆران لە سەرتاسەری عێراق پێکەوە مووچە وەربگرن.
بۆچی گرنگە: بە جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق کۆتایی بە مشتومڕی مووچە و بودجە لە نێوان هەولێر و بەغدا دێت و دەبێت ڕێکبکەون، بەمەش چیتر مووچە دواناکەوێت.
بڕیاری فەرمی: جاسم محەممەد، سەرۆکى دادگاى فیدراڵى دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نێوەڕۆکی بڕیارەکەی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند: "بەپێى ماددەى 116 لە دەستووری عێراق، دەبێت داهاتى فیدراڵى عێراق بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بۆ هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان تەرخان بکرێت. بەجۆرێک بتوانێت کاروبارەکانی جێبەجێ بکات، بە لەبەرچاوگرتنى داهاتەکانى و پێویستى و ژمارەى دانیشتووانی بەپێى بڕگەکانى دەستوور".
نێوەڕۆکی بڕیارەکە:
- دهبێت حكومهتی عێراق مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی کوردستان بدات و دابین نهكردنی پێشێلكارییه.
--دهبێت مافی فهرمانبهران و خانهنشینانی ههرێمی كوردستان پارێزراو بێت و دەبێت سێ مووچەکەی ساڵی ڕابردوویان پێبدرێت.
-دەبێت حکومەتی عێراق بەبێ قەرز مووچە دابین بکات.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە ڕۆژانە ڕادەستکردنی بڕی ئەو نەوتەی لەسەری ڕێککەوتوون، لەبەرامبەردا حکومەتی ناوەندی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات.
لەبارەى دابیننەکردنى مووچە، دەبێت ڕێککارى پێویست بگرێتەبەر و گەرەنتی ئەوە بکرێت پارە بنێردرێت.
- پرسی مووچە پەیوەستە بە ژیانی خەڵکەوە و نابێت لەگەڵ پرسە سیاسییەکان تێکەڵ بکرێت، پێویستە هەولێر و بەغدا لەمبارەیەوە بەیەکجاری ڕێکبکەون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- زۆرترین بینراو
- 2 تشرینی یەکەم
بەکاندیدیی لەگەڵ دیدار ڕەشید شێروانی