
محەممەد حەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق
ئاڤا نیوز
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لەبارەی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: دیموکراسی لەم ناوچەیەدا ڕۆژ بە ڕۆژ گەشە دەکات.
وێنە گەورەکە: كاتژمێر 07:00ی ئەمڕۆ یەكشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد. دوو ملیۆن و 686 هەزار و 578 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و بەسەر هەرچوار بازنەی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دابەش بوون. پرۆسەکە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند: "خەڵک حەز دەکەن بەشێوەیەکی شارستانی و ڕێکخراو ئەو مافەی خۆیان پیادە بکەن، ئەوەش مانای وایە ئەو پرۆسەیە لای هەمووان کۆدەنگی لەسەرە و پرۆسەی دیموکراسی لەم ناوچەیەدا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر گەشە دەکات، نەتەوەیەکگرتووەکان پشتیوانی ئەم ئاڕاستەیە دەکات و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن لەم بەشە خۆشەویستەی عێراق دەکات".
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد ئەلحەسان ئومێدەوارە هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو و هەر لە ئارامیدا بێت، دڵنیاییش دەدات لەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو لەم پڕۆسەیەدا هەبێت لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە تۆمار دەکرێت و کاری لەسەر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت