
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەنتۆنی بلینکن و بنیامین نەتانیاهۆ لە تێلئەڤیڤ، سەرچاوە: EPA
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دووپاتی دەکاتەوە کاتێکی باشە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لەگەڵ حەماس و ئازادکردنی بارمتەکان.
وێنە گەورەکە: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی فەرمی لە ئیسرائیلە و دوێنێ لەگەڵ هەریەکە لە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیران و یۆواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنتۆنی بلینکن داوای لە بنیامین نەتانیاهۆ کردووە پێویستە سوود لە کوژرانی یەحیا سینوار وەربگرێت بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی غەززە.
لەلایەکی دیکەوە: بلینکن فشاری لە ئیسرائیل کردووە ڕێگە بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ ناو خاکی فەڵەستین زیاتر بکات. ئەم فشارەی بلینکن لەکاتێکدایە نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانە لە دۆخی مرۆیی خەڵکی مەدەنی فەڵەستین کە بەهۆی گەمارۆکانی ئیسرائیل گیریان خواردووە و هیچ یارمەتییەکی مرۆییان بەدەست ناگات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە 400 هەزار فەڵەستینی لە باکووری غەززە لەژێر گەمارۆی هێزەکانی ئیسرائیلن و بێ خۆراکن، ئیسرائیلیش گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆیان ڕەت دەکاتەوە.
باکگراوند: یەحیا سینوار، شوێنگرەوەی ئیسماعیل هەنیە و بەهێزترین سەرکردەی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، 16ی ئەم مانگە لەلایەن ئیسرائیل لە شاری ڕەفەح لە کەرتی غەززە کوژرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت