
هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، شەش لایەنی سوننە دوو بژاردەیان خستەڕوو.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ شەش لایەنی سوننە کە پێکهاتبوون لە هەر یەکە لە پارتی تەقەددوم بەسەرۆکایەتی حەلبوسی، جەماوەری نیشتیمانی، حەسم، پڕۆژەی نیشتیمانی عێراق، سەدارە و موبادەرە، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و دوو ڕێگا چارەیان خستەڕوو بۆ یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی بەیاننامەکە بژاردەی یەکەم ئەوەیە کە سەرجەم لایەنە سوننەکان کاندیدەکانیان بکشێننەوە و تەنیا پاڵپشتی لە کاندیدکردنی مەحمود مەشهەدانی بکەن بۆ ئەو پۆستە، بژاردەی دووەمیش گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاساییە لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کاندیدکردنی کاندیدێکی نوێ کە کۆ دەنگی سوننەی لەسەر بێت.
ئەمەش بزانە: زیاتر لە 11 مانگە محەممەد حەلبووسی، بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دوورخراوەتەوە، لەوکاتەوە سوننەکان بەهۆی ناکۆکی نێوانیان نەیانتوانیوە کەسێک وەک جێگرەوەی هەڵبژێرن و پۆستەکەش تائێستا بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیبانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و سووریا ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش پێکدەهێنن
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناتۆرێکی ئەمریکی بۆ عێراق: سزای تووند بەڕێوەیە