كوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە شاری هەولێر، ڕێكخراوی 'ڤۆڵەنتیری كەی ئاڕ دی' بە هاوكاریی ڕێكخراوی 'هەسار' كۆبوونەوەی لوتكەی گەنجانی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا ڕێكخست.
زانیاریی پەیامنێر: كوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا ڕایگەیاند: "لە كۆبوونەوەكەدا 50 گەنج بەشداربوون و گفتوگۆیان سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا كرد بۆ ئەوەی دواتر هەر تاكێكیان لای خۆیەوە لەنێو كۆمەڵگە كار لەسەر بابەتەكە بكات".
لێدوانی فەرمی: لاس بەرهەم، بەرپرسی كارەكانی ڕێكخراوی 'ڤۆڵەنتیری كەی ئاڕ دی' بە ئاڤای ڕاگەیاند: ڕێكخراوەكەمان كارەكانی لەسەر گەنجان چڕتر كردووەتەوە، بابەتی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا هەوڵ و كاری گەنجانی پێویستە، لەڕێگەی ئەم لوتكەیەوە گفتوگۆ سەبارەت بە زیانەكانی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی دەكرێت، دواتر باڵیۆزەكانمان لە شارەكان، بەسەر قوتابخانەكان دابەش دەبن و زانیاریی تەواو سەبارەت ئەو بابەتە گرنگە دەدەن بە قوتابیان.
ئەوەش بزانە: لوتکەکە باس لە ڕێگاكانی کەمکردنەوەی گازە زیانبەخشەکان، دروستکردنی ڕووبەری زیاتری سەوزایی، دروستکردنی سەرچاوەی ئاوی سرووشتی و باراناوی زیاتر و کەمکردنەوەی ئەو کەرەستانەی گواستنەوە کە دۆستی ژینگە نین، کراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: رێکخراوی 'ڤۆڵەنتیر کەی ئاڕ دی' رێکخراوێکی قازانج نەویستە ماوەی ساڵێکە دامەزراوە، لەو ماوەیەدا زیاتر لە حەفت هەزار گەنجی خۆبەخشی لەژێرچەتری خۆیدا کۆکردووەتەوە، ئامانجیەتی نەوەیەکی خۆڕاگر پێگەیێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات