لاهوور شێخ جەنگی: ئەم هەڵبژاردنە ڕەنگدانەوەی دەنگ و ڕەنگی خەڵک نییە
- کوردستان
- 26 تشرینی یەکەم
شەیری بکە لە:

عەلی باپیر و لاهوور شێخ جەنگی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی بەرەی گەل ڕایدەگەیێنێت، لە هەڵبژاردن ساختەکاری کراوە و ڕەنگدانەوەی حەقیقەتی دەنگ و ڕەنگی خەڵک نییە.
وێنە گەورەکە: لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، هەندێک لایەنی سیاسی ئەوانەی دەنگی کەمیان هێناوە، وەک کۆمەڵ، هەڵوێست، گۆڕان و بزووتنەوە و ژمارەیەک کاندیدی سەربەخۆ دەڵێن ساختەکاری کراوە، ئەمڕۆش بەرەی گەل دەنگی خۆی خستە پاڵ ئەوان.
چیرۆکی سەرەکی: لاهوور شێخ جەنگی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی سەردانی عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کرد و گفتوگۆیان لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لاهوور شێخ جەنگی دەڵێت: "گفتوگۆیەکی بەرهەمدارمان کرد سەبارەت بەو ساختەکاری و کێشانەی لە هەموو هەڵبژاردنێکدا حیزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم بەرامبەر پرۆسەی دیموکراسی و ناوبانگی هەرێمی کوردستان نابەرپرسیارانە دەیکەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێوارەی ئەمڕۆ عەلی باپیر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە پرۆسەی سیاسی دەکشێنەوە و کاندیدە دەرچووەکانیان ناچنە پەرلەمان، بەڵام لاهوور شێخ جەنگی بەڕوونی هەڵوێستی حیزبەکەی ڕانەگەیاندووە و تەنیا دەڵێت: "هەڵوەستەمان کرد لەسەر ئەو بنەما جێگیرەی کە شەرعیەتی ڕاستەقینەی هێزە سیاسییەکان پەیوەستە بە ڕادەی پابەندبوونیان بە پاراستنی دیموکراسی و مافی مرۆڤ، نەک هەڵبژاردنێک کە ڕەنگدانەوەی حەقیقەتی دەنگ و ڕەنگی خەڵک نەبێت".
باکگراوند: بەرەی گەل کە یەکەمجار بوو بەشداری هەڵبژاردن بکات، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان 33 هەزار و 365 دەنگ (دوو کورسی) بەدەستهێناوە، ئەمەش لە ئاستی چاوەڕوانی سەرۆکی حیزبەکەدا نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە