ئاڤا نیوز
بەهۆی گۆڕانی ئاووهەوا و گەرمبوونی زەوییەوە تا دێت ژمارە و جۆری گوڵەکان لە ڕۆژئاوای ئوسترالیا کەمتر دەبێتەوە، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لە سەر بڕ و کواڵیتیی بەرهەمی هەنگوینی ئەم ناوچەیە داناوە.
چیرۆکی سەرەکی: یەکێک لە باشترین جۆرەکانی هەنگوین لە ڕۆژئاوای ئوسترالیا بەرهەم دەهێنرێت، ئەمەش لەبەر سەدان جۆری گوڵی سروشتییە لە ناوچەکەدا دەڕوێن، بەڵام گۆڕانی کەشوهەوا مەترسی لەسەر دروست کردووە.
لێدوانی فەرمی: هەنگەوانان نیگەرانن لەوەی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی گوڵ بووەتە هۆی ئەوەی هەنگەکان بە ئاسانی خۆراکیان دەست نەکەوێت. ئانتۆن ئیستەر هویسنی هەنگەوان دەڵێت: "بەدڵنیاییەوە گوڵەکان کەمتر بوونەتەوە. لە ڕۆژئاوای ئوسترالیش باران کەمە و هاوین زۆر گەرمە، ئەمەی کە ئێمە دەیبینین لەوانەیە لێکەوتەکان بێت."
لەلایەکی دیکەوە: بەهۆی وشکەساڵییەوە ئەو گوڵانەی دەپشکوێن شیلە و گەردیان کەمە؛ ئەمەش واتە نابنە سەرچاوەیەکی باش بۆ خۆراکی هەنگەکان. لیز باربەر، توێژەر "دەتوانیت تا ڕادەیەک جۆری ڕووەکەکە لەکاتی گوڵکردنەکەیدا دیاری بکەیت. ئەوە ڕوون و ئاشکرا بووە بە هۆی ئەو گوڵکردنەی کە ڕوویداوە. بەڵام ئەوە گوڵکردنێکی وشک بووە. لە ڕاستیدا لە زۆربەی ئەو گوڵانەدا هیچ شیلە یان گەردی گوڵیان تیا نەبووە."
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: زانایان پێشبینیی دەکەن لە ساڵانی داهاتوودا کاریگەرییەکانی گۆڕانی ئاووهەوا و گەرمبوونی زەوی زیاتر ببێت و زیانەکانیش زۆرتر ببن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات