ئاڤا نیوز
لە سەرانسەری جیهان چاوەکان لەسەر ڕۆژی 5-11ی ئەمساڵن، خەڵکی ئەمریکا دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان. ئەو دەنگدانە بێجگە لە دیاریکردنی سەرۆک ئەرکی دیاریکردنی ئەندامانی کۆنگرەشی لەئەستۆیە.
وێنە گەورەکە: دوو حیزبی سەرەکی بە دوو نوێنەری خۆیانەوە بەشدارن بۆ ئەم دەنگدانە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری پێشووتر کاندیدی کۆمارییەکانە و کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئێستای ئەمریکا کاندیدی دیموکراتەکانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێک لە سیاسی و سەرمایەدار و هونەرمەندان لەنێویاندا ئیلۆن مەسک پشتیوانی دۆناڵد ترەمپ دەکات، بەشێکی دیکەش وەک نانسی پیلۆسی و باراک ئۆباما پشتیوانی کامالا هاریس دەکەن.
لێدوانی فەرمی: دیموکراتەکان حیزبێکی لیبرالن و زیاتر کار بۆ مافی مرۆڤ و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و گۆڕانی کەشوهەوا دەکەن، باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا دەڵێت: "هیج بەڵگەیەک بەردەست نییە کە دۆناڵد ترەمپ بێجگە لە خۆی بیر لە هیچ کەسێکی دیکە بکاتەوە".
لەلایەکی دیکەوە: کۆمارییەکان بە حیزبی بەتەمەنی گەورە یان پارێزەران دەناسرێنەوە کە ئەجێندای کاریان لەسەر کەمکردنەوەی باج، بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و ڕێگریکردنە لە هاتنەژوورەوەی کۆچبەران بۆ ناو ئەمریکا.
بۆچوونی بەرامبەر: ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای تێسلا و سەرمایەداری ئەمریکا دەڵێت: "بەڵێ بەڕاستی ئێمە دەمانەوێت سنوورەکانمان پارێزراو بن، دەمانەوێت شارەکانمان پارێزراو بن، خەرجکردنێکی ئاساییمان دەوێت، نامانەوێت هەڵاوسانێکی زۆرمان هەبێت، دەمانەوێت بەشێوەیەکی ئازاد ڕای خۆمان دەرببڕین و دەمانەوێت ڕێز لە دەستووی ئەمریکا بگیرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سلۆڤینیا هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت