
حەوت ویلایەتە خۆڵەمێشییەکە لەسەر نەخشەی ئەمریکا، گرافیک؛ پەیڕەو ساڵح
ئاڤا نیوز
لەکۆی 50 ویلایەتی ئەمریکا، حەوت ویلایەتی خۆڵەمێشی هەن لەنێوان دیموکراتەکان و کۆمارییەکان یەکلانەبوونەتەوە و، تاوەکو ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن نازانرێت کامیان تێیدا براوە دەبن.
وێنە گەورەکە: هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستیپێکردووە و دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان و کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان کێبڕکێ لەسەر پۆستەکە دەکەن.
زانیاریی زیاتر: هەر ئەمڕۆ بە دەنگدانی ڕاستەوخۆ 435 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش هەڵدەبژێردرێن، هاوکات لەکۆی 100 ئەندامی ئەنجوومەنی پیران 34یان هەڵدەبژێردرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕابردوو، لەکۆی 50 ویلایەتی ئەمریکا، کۆمارییەکان لە 26 ویلایەت و دیموکراتەکان لە 24 ویلایەت براوە بوون، بەڵام لە سەرجەمیان حەوت ویلایەت خۆڵەمێشین و مەرج نییە هەموو جارێک پارتێک تێیدا براوە بێت، ویلایەتەکانیش ئەمانەن:
جۆرجیا: سندووقەکانی دەنگدان لەم ویلایەتە لە کاتژمێر 19:00 بە کاتی ئەمریکا (کە دەکاتە کاتژمێر 12:00ی شەو بە کاتی کوردستان) دادەخرێن، پێشبینی دەکرێت نزیکەی 75%ی دەنگەکان لە دوو کاتژمێری یەکەمدا بژمێردرێن.
کۆرۆلینای باکوور: 30 خولەک دواتر لە کۆرۆلینای باکوور سندووقەکان دادەخرێن و هەر ئەمشەو ئەنجامەکان ڕادەگەیێنرێن.
پەنسیلیڤانیا: سندووقەکانی دەنگدان لەم ویلایەتە لە کاتژمێر 01:00ی شەو بە کاتی کوردستان دادەخرێن، شارەزایان دەڵێن بەلایەنی کەمەوە 24 کاژمێری دەوێت بۆ ئەوەی دەنگەکان هەژمار بکرێن و براوەی ئەم ویلایەتە دیاری بکرێت.
میشیگن: سندووقەکانی دەنگدان لەم ویلایەتە لە کاتژمێر 02:00ی شەو بە کاتی کوردستان دادەخرێن، لەم ویلایەتە تاوەکو سبەی چوارشەممە ئەنجامەکان ڕاناگەیێنرێن.
ویسکۆنسێن: سندووقەکانی دەنگدان لەم ویلایەتە لە کاتژمێر 02:00ی شەو بە کاتی کوردستان دادەخرێن، هەر دوای داخستنی سندووقەکانی دەنگدان هەندێک لە ئەنجامی بەرایی ڕادەگەیێنرێت، بەڵام تاوەکو چوارشەممە ئەنجامە گشتییەکان ڕاناگەیێنرێن.
ئاریزۆنا: سندووقەکانی دەنگدان لەم ویلایەتە لە کاتژمێر 03:00ی شەو بە کاتی کوردستان دادەخرێن. پێشبینی دەکرێت یەکلاکردنەوەی دەنگەکانی ئەم ویلایەتە 13 ڕۆژ بخایەنێت، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامی بەرایی سبەی چوارشەممە ڕابگەیێنرێت.
ناڤادا: چاوەڕوان دەکرێت یەکلایبوونەوەی دەنگەکانی ئەم ویلایەتە چەند ڕۆژێک بخایەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیهود باراک: ئیسرائیل بەتەنیا ناتوانێت ئێران لەناو ببات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئیسرائیل هێڵی سووری بەزاندووە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن