
کارەکتەری لیزا سیمپسۆن و کامالا هاریس
ئاڤا نیوز
زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشنی بەناوبانگی "The Simpsons" پێشبینی کردبوو کامالا هاریس دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام نەهاتەدی و دۆناڵد ترەمپ سەرکەوت.
وێنە گەورەکە: ماوەی 35 ساڵە زنجیرەکە بە پێشبینییە وردەکانی بۆ زۆرێک لە ڕووداوەکانی داهاتوو ناسراوە، لە یەکێک لە ئەڵقەکانیدا پێشبینی کردبوو ژنێک ببێتە سەرۆکی ئەمریکا کە هاوشێوەی کامالا هاریسە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئەڵقەی "Bart to the Future" کە لە ساڵی 2000 پەخش کرا، کارەکتەری لیزا سیمپسۆن كە جلێکی وەنەوشەیی لهبهردایه، کاروباری کۆشکی سپی بەڕێوەدەبات و بە کامالا هاریس بەراورد دەکرێت کە جلەکانی هاوشێوەی جلی کامالا هاریسـە، لەکاتی دەستبەکاربوونیدا وەکو جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی 2021.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەی هاریس لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا شکستی هێنا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەگوترێت: "ئەمە یەکەمجارە خێزانی سیمپسۆنەکان لە پێشبینییەکاندا شکستیانهێنا و نەیانتوانی پێشبینی داهاتوو بکەن".
ئەمەش بزانە: زنجیرەی “Simpsons” بەناوبانگ بوو بە پێشبینییە ڕاستەکانی، لەوانە پشێوییەکانی بەردەم کۆنگریسی ئەمریکا، کۆتاییهاتنی زنجیرەی “Game of Thrones”، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کڕینی کۆمپانیای دیزنی لە 20th Century Fox و بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا و دروستبوونی کاتژمێری زیرەک و گەندەڵیی فیفا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت