ئێران: سەرکەوتنی ترەمپ دەرفەتە بۆ پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 تشرینی دووەم

وێنەی ترەمپ و ئاڵای ئێران
ئاڤا نیوز
دوێنی سەرکەوتنی ترەمپ کاردانەوەی جیهانی لێکەوتەوە و ئێرانیش سەرکەوتنی ترەمپ بە دەرفەتێک بۆ پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی ئەمریکا دەزانێت.
وێنە گەورەکە: لە سەردەمی ترەمپ پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا بە تایبەتی دوای کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و کوشتنی قاسم سولەیمانی خراپتر و ئاڵۆزتر بوو، هاوکات سزای زیاتر بەسەر ئێراندا سەپێندرا.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ ئاژانسی هەواڵی ئیرنا ڕایگەیاند: '' ئەزموونی زۆر تاڵمان لەگەڵ سیاسەت و ئاراستەکانی پێشووی ئیدارە جیاوازەکانی ئەمریکا هەیە، بۆیە سەرکەوتنی ترەمپ "دەرفەتێکە بۆ پێداچوونەوەی سیاسەتەکەی لەلایەن واشنتنەوە''.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ فاتیمە موهاجرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران گوتی: ''گرنگ نییە کێ دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا، چونکە هیچ گۆڕانکارییەک لە بژێوی خەڵکدا ڕوونادات''.
باکگراوند: لە مانگی پێنجی 2018 دۆناڵد ترەمپ بە شێوەیەکی تاکلایەنە وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کشاندەوە و سزای توندی بەسەر تاران سەپاند، بەتایبەتی لە کەرتی نەوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت
- ژینگە
- 12 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ژینگەی سلێمانی 27 کەس بەهۆی ڕاوە ماسییەوە دەستگیر دەکات
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داواکارییەکی ئیسرائیلی ڕەتکردووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: سیستەمی ڕاداری ئێران کرایە ئامانج و تێکشکێنرا