ئاڤا نیوز
وەزارەی خوێندنی باڵا لەڕێگەی کۆمپانیایەکەوە سیستەمێکی نوێی خوێندنی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکان پەیڕەو دەکات، ئەمەش ناڕەزایەتی سەدان قوتابی ماستەر و دکتۆرای لێ کەوتووەوەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: هەزار و 400 قوتابی ماستەر و دکتۆرا کێشەیەکیان هەیە و بە نووسراو داوایان لە ئاڤا کردووە دەنگیان بگەیێنێت. خۆیشیان مۆڵەتیان لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وەرگرتووە و سبەی یەکشەممە لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا خۆپێشاندان دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر قوتابییەک ماستەر و دکتۆرا بخوێنێت دەبێت توانستی زمانی ئینگلیزی هەبێت و بڕوانامەی تاقیکردنەوەیەکی باوەڕپێکراوی هەبێت، بۆ نموونە ئایەڵتس و تۆفڵ و پی تی ئی کە ئەمانە نێودەوڵەتین، یان لە سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکانی کوردستان بڕوانامەی زمان بەدەستبێنێت، ئێستا کێشەکە لەسەر ئەوەیە وەزارەتی خوێندنی باڵا لەڕێگەی کۆمپانیایەکەوە سیستمێکی نوێی بە ناوی ئیمپریال لە سەنتەرەکانی زمان بەسەر قوتابیان فەرز کردووە، خۆی سیستەمەکە تاقیکردنەوەی ڕۆژانەی تێدایە و تاقیکردنەوەی کۆتایی تێدا نییە، بەڵام وەزارەت تاقیکردنەوەی کۆتایی بۆ سیستەمەکە زیادکردووە.
داواکاریی قوتابیان: قوتابیان دوو داواکارییان هەیە، داواش دەكەن كۆبوونەوەیەك لەنێوان ئەوان و زانكۆكان و وەزارەتی خوێندنی باڵا بكرێت و گرفتەكە چارەسەر بكرێت.:
یەکەم: سیستەمەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت واتە تاقیکردنەوەی کۆتایی هەڵبگیرێت.
دووەم: یان سیستەمەکە بەتەواوی ڕەتبکرێتەوە و لە سەنتەرەکانی زمان بە سیستەمی پێشوو ئینگلیزی بخوێنرێت.
لێدوانی فەرمی: د. كامەران یونس، سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەددین بە ئاڤا نیوزی وت، ئەوان وەك زانكۆی سەڵاحەددین سیستەمی ئەو كۆمپانیایەیان ڕەتكردووەتەوە و بەشداریی ناكەن، پێیان وایە كە سیستەمی پێشووتر كە لەلایەن خودی زانكۆكانەوە بەڕێوەدەبرا سەركەوتووتر بوو، هەم خولی زیاتر بۆ قوتابیان دەكرایەوە هەم نرخەكەش كەمتر بوو كە ئێستا بووە بە دوو هێندە زیاد کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر تێچووی هەر کۆرسێک لە سەنتەرەکانی زمان بڕی ١٠٠ بۆ ١٥٠ هەزار دینار بوو، داهاتەکەش بۆ زانکۆکان بوو، بەڵام ئێستا بۆ ٢١٥ هەزار دینار زیادکراوە و بەشێکی پارەکەش بۆ کۆمپانیاکەیە.
لەلایەکی دیکەوە: د. شێروان شەریف، سەرۆكی زانكۆی سۆران ڕای جیاوازە و بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پرۆسەكە تەواو زانستییە و ناكرێت هیچ كەسێك بە ئەرێنی و نەرێنی ڕای خۆی لەسەر بڵێت، بەڵكو پێویستە لیژنەیەكی تایبەتمەندی پسپۆر پێكبهێنرێت و گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن بكات لەڕووی زانستییەوە و سەرجەم لایەنەكانی لێكبدرێتەوە، پاشان ڕای خۆیان بدەن بە ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پاشان ئەو ڕێنماییەی كە لەو چوارچێوەیە هەیە هەموار بكرێتەوە.
بۆچوونی بەرامبەر: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئاڤا نیوزی گوت: چەند جارێک نوێنەری قوتابیان سەردانی وەزارەتیان کردووە و لەگەڵ وەزیر قسەیان کردووە، داواکارییەکەیان وەرگیراوە و لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزارەت گفتوگۆی لەگەڵ دەکرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتنی ئاشتی دەبەستن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار