
ژمارەیەک هاونیشتمانی ئاشووری لە جەژنی ئەکیتۆ، سەرچاوە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
کاردانەوەی پێکهاتەکان بەرامبەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بەردەوامە. سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاشووری دەڵێت "بڕیارەکە ڕەوا نییە و بەمشێوەیە بەشداری هەڵبژاردن ناکەین."
وێنە گەورەکە: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان، کاردانەوەی تووند و فراوانی لێکەتووەوە و پێکهاتەکان نیگەران و ناڕازین.
لێدوانی فەرمی: یونادم کنا، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاشووری بە ئاڤا نیوزی گوت: "چاوەڕێین دادگای فیدراڵی چاوێک بە بڕیارەکەیدا بخشێنێتەوە، ناکرێت لە عێراق کورسی بۆ کۆتاکان هەبێت، بەڵام لە کوردستان هەڵبووەشێنرێتەوە."
یونادم کنا جەختی کردەوە، ئەگەر بەمشێوەیە بێت لە پرۆسەکە دەکشێنەوە و بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ناکەن.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی بێت نەهرێن کە پارتێکی کریستانە، پێشتر بە ئاڤا نیوزی گوتبوو، لە هەموو دۆخێکدا خۆیان لەگەڵ بڕیارەکە دەگونجێنن.
هاوکات ئایدن مەعرووف، سەرکردە لە بەرەی تورکمانی عێراقی، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا نیوز هەرچەندە بڕیارەکەی بە سیاسی دانا، بەڵام گوتی بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 28 خولەک لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ بەغدا قەدەغە دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانێتیی کوردستان دیبەت لە هەولێر بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر و تاران ڕێککەوتنێکی نۆ خاڵیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد