نیۆیۆرک تایمز: ئەمریکا دوای کوژرانی سینوار داوای لە قەتەر کردووە حەماس لە وڵاتەکەی دەربکات
- جیهان
- 10 تشرینی دووەم

ئاڵای ئەمریکا و قەتەر
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی قەتەر ئیسرائیل و حەماسی ئاگادار کردووە، تا "خواستێکی ڕاستگۆیانە و جدیان نەبێت بۆ ڕێککەوتن و دانووستان"، دەوحە ناتوانێت بەردەوام بێت لە نێوەندگیریکردن بۆ ئاگربەستی غەززە، لەئێستادا دەنگۆی جیاواز لە میدیاکانەوە لەبارەی بڕیارەکەی دەوحە هەیە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز پشتڕاستی کردووەتەوە، ئەمریکا لەسەر داوای ئیدارەی بایدن، ڕاستەوخۆ دوای کوژرانی یەحیا سینوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە کەرتی غەززە داوای لە قەتەر کردووە حەماس لە وڵاتەکەی دەربکات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حەماس هەموو ئەم دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن قەتەر داوای لە حەماس کرووە دەوحە بەجێبهێڵێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لەسەر داواکاریی ئەمریکا، قەتەر 10 ڕۆژ پێش ئێستا سەرکردە سیاسییەکانی بزووتنەوەی حەماسی لەم بڕیارە ئاگادارکردۆتەوە.
باکگراوند: دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس لە تاران، یەحیا سینوار بووە سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوە فەلەستینییەکە، بەڵام زۆر لە ڕابەرایەتیکردنی حەماس بەردەوام نەبوو و 17ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لەلایەن ئیسرائیلەوە لە غەززە کوژرا.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سلۆڤینیا هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت