ئاڤا هۆکارە سەرەکییەکانی نەخۆشکەوتنی خەڵکی شارەزوور ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 12 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
ئاڤا بەدواداچوونی ورد بۆ هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی سكچوون و ڕشانەوە لە سنووری قەزای شارەزوو دەكات و هۆكارە سەرەكییەكان ئاشكرا دەكات، یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكان گەندەڵیی بەرپرسێكە.
وێنە گەورەكە: هەفتەی ڕابردوو، لە پڕێكدا سەدان كەس كە زۆرینەیان منداڵ بوون بەهۆی تووشبوونیان بە نەخۆشیی سكچوون و ڕشانەوە گەیێنرانە نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ لە شارەزوور، لە چەند ڕۆژێكدا ژمارەكە گەیشتە دوو هەزار نەخۆش.
زانیاریی بەدەستهاتوو: كاروان ڕەحمان، پێشكەشكاری بەرنامەی زەڕەبینی ئاڤا میدیا چووەتە قەزای شارەزوور و بەدواداچوونی وردی بۆ هۆكارە سەرەكییەكانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە كردووە، دەركەوتووە كە دوو هۆكاری سەرەكیی هەن.
هۆکارە زانراوەکان: هۆكاری یەكەم، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2006 و پرسێكی پەیوەست بە گەندەڵی، کاتێک کۆمپانیایەک بە هاوکاریی بەرپرسێکی باڵای یەکێتی تەندەری چاککردنەوەی پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆی شارەزووری بۆ دەرچووە، بۆریی ئاوی خواردنەوە و ئاوەڕۆی زۆرینەی كۆڵانەكانی قەزاكە یەك جۆرن كە ئەمەش لە ڕووی ئەندازیارییەوە ڕەتكراوەیە.
لەلایەكی دیكەوە: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا، ساڵی 2013 بەهەمان شێوە هەشتا کەس بەهۆی تێکەڵبوونی ئاوی خواردنەوە و زێراب نەخۆش کەوتن، بەڵام ڕێژەکە کەمبوو و هەر ئەوکات پەردەپۆش کرا.
هۆكاری دووەمی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، بریتییە لە ئەوەی كە بۆڕییەكانی ئاو و ئاوەڕۆ لەژێر زەوی لەیەك ئاڵاون و بە هەڕەمەكی دانراون و تێكەڵبوونە ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی پاڵەپەستۆ لەسەر بۆرییەكان و شكاون، دانیشتووانی دەڤەرەكە لە هاوینەوە هەستیان بە بۆنی ناخۆش كردووە، بەڵام هۆكارەكەیان نەزانیوە، تا لە لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاوی ئاوەڕۆ پەنگی خواردووەتەوە و بە تەواوی تێكەڵ بە ئاوی خواردنەوە بووە.
ئەوەش بزانە: دوای بەدواداچوون، وەزارەتی تەندروستی بە فەرمی ڕایگەیاند: هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی ماڵانە لە قەزای شارەزوور و هەر زوو ڕێنوێنیی خەڵك كرا بەهیچ شێوەیەك ئاوی ماڵەكانیان نەخۆنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 7 خولەک لەمەوپێش
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 41 کەس خنکاون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
7 خولەک لەمەوپێش
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 41 کەس خنکاون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگر لە کۆگاکانی عەربەت کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
20 ساڵەی دامەزراندن؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: یەکگرتنەوە بە مانای هاوبەشی دێت و بە زۆر ناسەپێنرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار گەنج لە ڕووباری خازر خنکان