
کۆنفرانسی جیهانیی گۆڕانی ئاو و هەوا لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان
ئاڤا نیوز
کارەکانی کۆنفرانسی جیهانیی گۆڕانی ئاو و هەوا لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان دەستی پێکردووە و ژمارەیەک سەرکردەی باڵای وڵاتان بەشدارییان تێدا نەکردووە.
وێنە گەورەکە: 29ـەمین کۆنفرانسی نەتەوەی یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی ئاو و هەوا لە باکوی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت، کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
چی ڕوودەدات: لووتکەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری سەرکردەیی باڵای وڵاتانی جیهان بەڕێوەدەچێت کە بڕیارە زیاتر لە 75 سەرکردە بەشداریی تێدا بکەن، بەڵام ژمارەیەک ناوی دیار هەن کە بەشداریی ناکەن، کە ئەمەش لەوانەیە کاریگەری نەرێنی سەبارەت بە پرسەکانی کەش و هەوا دروست بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ''جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا، شی جین پینگ سەرۆکی چین، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لویس ئیناسیۆ لۆلا داسێلڤا سەرۆکی بەرازیل بەشدارییان لەم لووتکەیە نەکردووە''.
ئەمەش بزانە: لەگەڵ ئەوەی سەرۆكی بەڕازیل بەشداری نەکردووە، بەڵام بڕیارە 'كۆپ 30' لە بەڕازیل بەڕێوەبچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات