
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل; bbc
ئاڤا نیوز
لە بەردەوامی هێرشە ئاسمانیی و زەمینییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی نیازی ڕاگەیاندنی ئاگر بەستی نییە.
لێدوانی فەرمی: ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: لە لوبنان ئاگربەست ناکرێت و بە تەواوی هێزەوە بەردەوام دەبین لە لێدان لە بەرژەوەندییەکان و ژێرخانی حیزبوڵڵا.
لەلایەکی دیکەوە: کاتز لە کۆڕبەندی وەزارەتی بەرگری گوتی، ''ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان دژی حیزبوڵڵا چڕتر دەکەین و بەردەوام دەبین لە هێرشکردنە سەر هەر ڕێکخراوێک کە هەڕەشە بێت بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەمان، هەوڵەکانمان بەردەوام دەبن بۆ گەڕانەوەی دانیشتووانی باکوور بە سەلامەتی بۆ ماڵەکانیان''.
باکگراوند: لە 23 ئەیلوولی ئەمساڵ ئیسرائیل ئاڕاستەی شەڕی گۆڕیوە بەرەو لوبنان بە ئامانجی کۆتایهێنان بە ژێرخانی سەربازی حیزبوڵڵای لوبنان، بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانەوە تاوەکو ئێستا هەزاران هاووڵاتی سڤیل ئاوارەبوون و بە هەزارانی دیکەش بوونەتە قوربانی هێرشەکان کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی نوێی خێزانە عێراقییەکان لە کەمپی هۆلی سووریاوە گەڕێنرانەوە