
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، تا ئێستا هەڵسەنگاندنیان نەکردووە ئیسرائیل چۆن چەکەکانیان بەکاردەهێنێت، وێنە: سکای نیوز
ئاڤا نیوز
ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، هیچ سنوورێک بۆ گواستنەوەی چەک بۆ ئیسرائیل دانانێن، بەڵام پێویستە ئیسرائیل ڕەچاوی یاسا نێودەوڵەتییەکان بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڤێدات باتیل، یاریدەدەری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ''پێشکەوتنی باشمان بەدەستهێناوە و دەبێت گواستنەوەی چەک بەردەوام بێت، بەڵام تا ئێستا هەڵسەنگاندنمان بۆ ئیسرائیل نەکردووە کە ئایا یاسا ئەمریکییەکان پێشێل دەکات یاخود چۆن چەکی ئەمریکا بەکاردەهێنێت؟''.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ ڕۆن دێرمەر، وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل کۆبووەتەوە و جەختی لە پێویستی باشترکردنی دۆخی مرۆیی غەززە لە ڕۆژانی داهاتوودا کردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لیندا تۆماس گرینفیڵد، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان جەخت لەوە دەکاتەوە نابێت ئیسرائیل سیاسەتی زۆرەملێ یان برسێتی لە غەززە پەیڕەو بکات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەو وڵاتانەی چەکی ئەمریکی وەردەگرن پێویستە پابەندی یاسا مرۆیی و نێودەوڵەتییەکان بن و نابێت ڕێگری لە دابینکردنی هاوکاری مرۆیی بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت