چیرۆکی دوورخستنەوەی سێ ئەفسەر لە فڕۆکەخانەی کەرکووک بەهۆی تیکتۆکەوە
- عێراق
- 14 تشرینی دووەم

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی بەکارهێنانی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە کاتی ئەرکدا بۆ ئەفسەران دەرکردووە.
چیڕۆکی سەرەکی: دوو ڕۆژ لەدوای دەرکردنی بڕیارەکە، لە کاتی ئەرک دا ئەفسەرێک بە پلەی عەمید و خانمێک بە پلەی نەقیب و ئەفسەرێکی دیکە بە پلەی ملازمی یەکەم کە لە بەشی پشکنینی فڕۆکەخانەی کەرکووک کاریان کردووە، وێنەیەک دەگرن، دواتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک بە ڤیدیۆ بڵاو دەکرێتەوە و گۆرانیەکی عەرەبی لەسەر دادەنرێت، ڤیدیۆکە دەگەیێنرێتە وەزیری ناوخۆی عێراق و بڕیاری گواستنەوە بۆ ئەو ئەفسەرانە دەردەچێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فڕۆکەخانەی کەرکووک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاڤای ڕاگەیاند، کەسێکی نزیکی ئەفسەرەکان وێنەکەی گرتووە و لە تیکتۆک بڵاویکردووەتەوە، دواتر لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراق پەڕاوی لێکۆلینەوە لەسەر ئەم بابەتە دەکرێتەوە و بڕیار دەدرێت کە دوو ئەفسەرە پیاوەکە بۆ سەر سنوور بگوازرێنەوە، ئەفسەرە ئافرەتەکەش دەگوازرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی کەرکووک.
ئەمەش بزانە: ئەفسەرە سزا دراوەکان لە بەشی پشکنینی فڕۆکەخانەی کەرکووک کاریان کردووە، ئاڤا زانیویەتی دوویان عەرەبن و یەکێکیان کوردە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل گەیشتنی گەنمی ئەمریکی بۆ عێراق دوادەخەن
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی پشتیوانیی عێراق بۆ ئێران ڕادەگەیەنێت و داوای ڕاگرتنی هێرشەکان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق لە یەک مانگدا زیاتر لە دوو هەزار زیندانی ئازاد کراون
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بانگەوازێک لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقەوە