چیرۆکی گیانلەدەستدانی ئەفسەرەکەی پاسپۆرتی سلێمانی؛ لە کامێراکان چی دەرکەوتووە؟
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم

باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی- گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوی گیانلەدەستدانی هاوژین عەبدوڵڵا، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی پێکهێناوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 11-11-2024 کە دەکاتە پێنج ڕۆژ پێش ئێستا، تەرمی هاوژین عەبدوڵڵا تەمەن نزیکەی 40 ساڵ لەنێو بەڕێوەبەرایەتییەکی دۆزرایەوە و فیشەکێک بەر سەری کەوتبوو، سەرەتا وابڵاوکرایەوە کە خۆی کوشتبێت، دواتر گومان لە ڕووداوەکە کرا لە کاتژمێر 11:11 خولەک ڕووی داوە
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سلێمانییەوە چەند پەیوەندییەک بە وەزارەتی ناوخۆ دەکرێن و داوا دەکرێت لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکرێت، وەزارتیش لیژنەیەک پێکدەهێنێت و ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی مانگ سەردانی سلێمانییان کردووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لیژنەکە بە ئاڤا نیوزی گوت: پزیشکی دادی سلێمانی و بەڵگەکانی تاوان وای نیشان دەدەن کە ئەفسەرەکە خۆی کوشتبێت، هەرچەندە ئێمە تەرمەکەمان نەدیتوە و نێژراوە، بەڵام باس لەوە دەکەن فیشەک بەر لاتەنیشتی سەری کەوتووە.
لە کامێراکانی چاودێری چێ دەرکەوتووە؟
لیژنەی لێکۆڵینەوە تەماشای کامێراکانی چاودێرییان کردووە، دەردەکەوێت هاوژین عەبدوڵڵا دەچێتە گەراجی فەرمانگەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی، دەچێتە لای ئۆتۆمبێلەکەی و دەمانچەکەی هەڵدەگرێت، دواتر تەماشایەکی دەوروبەری دەکات و دەزانێت شوێنەکە کامێرای چاودێری لێیە، بۆیە بە ئەسپایی دەمانچەکە لەبەر پشتێنی دەنێت و دەچێتە ژوورەوە.
پاشان تەرمی هاوژین عەبدوڵڵا لە ژێرزەمینی فەرمانگەکە لە بی وەن دەدۆزرێتەوە، ئەو شوێنە کامێرای چاودێری لێ نییە و تەنیا مەسعەد و چەند کورسییەکی لێ بووە.
شایەتحاڵەکان چی دەڵێن؟
شایەتحاڵی یەکەم بۆ لیژنەی لێکۆڵینەوە قسەی کردووە و دەڵێت: کە چوومە شوێنی ڕووداوەکە، چوار کەس لەوێ بوون، بینیم تەرمەکە بەرزکراوەتەوە و پشتی خراوەتە سەر کورسییەک، پرسیم بۆ واتان لێ کردووە؟ وتیان بۆ ئەوەی خوێنی زۆر لێ نەڕوات، ئەمەش جێگای گومان بوو کە کوژرابێت'.
شایەتحاڵی دووەم بە لیژنەکەی گوتووە؛ دەوترێت هاوژین عەبدوڵڵا زۆر قەرزار بووە، لەپاڵ دەوامی فەرمی خۆی ئیشی جۆراوجۆری کردووە، وەکو هێنانی مەوادی پزیشکی، هەروەها ئیشی کڕین و فرۆشتنی دۆلاری کردووە، بەشێکی پارەکەش هی خۆی نەبووە و لە خەڵکی وەرگرتووە.
شایەتحاڵەکە دەشڵێت، دوو کەس لە خاوەن قەرزەکان دوو ڕۆژ پێش ڕووداوەکە هاتنە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی و لای بەڕێوەبەرەکە داوای قەرزەکەیان کرد، یەکێکیان چوار دەفتەر دۆلار و ئەوی دیکە 10 دەفتەر دۆلاری لای هاوژین عەبدوڵڵا بووە و هەڕەشە و فشاری دەروونیان بۆ دروست کردووە و لە شوێنی کارەکەشی بڵاوەی پێکراوە کە قەرزار بووە.
مۆبایلی هاوژین عومەر بۆ دیار نییە؟
ئاڤا زانیویەتی ڕۆژی ڕووداوەکە هاوژین عەبدوڵڵا مۆبایلەکەی پێنەبووە، لیژنەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ کەسوکارەکەی و ئەفسەرانی فەرمانگەی پاسپۆرتی سلێمانی لەمبارەیەوە قسەی کردووە، بەڵام هیچ زانیارییەکیان دەستنەکەوتووە. بۆیە چەند گومانێک لەوبارەیەوە هەن، کە بریتین لە؛
یەکەم؛ خۆی مۆبایلەکەی لەناوبردبێت بۆ ئەوەی کەس نەزانێت چ کارێکی کردووە.
دووەم؛ گومان دەکرێت گرووپێک لەو قەرزارانە مۆبایلەکەیان بردبێت و ئەشکەنجەیان دابێت و داوای پارەیان لێکردبێتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی کەس تەرمەکەی نەبینیوە، ناتوانرێت بزانرێت شوێنەواری ئەشکەنجە بە تەرمەکەوە هەبووە یان نا.
هاوکات بە وتەی هاوڕێکەی، مۆبایلەکەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە و ئاسایش بردوویەتی.
داواکارییەک بۆ ئاسیاسێڵ و پزیشکی دادی و پۆلیسی بەڵگە و تاوان
ئاڤا زانیویەتی لەلایەن پۆلیسی سلێمانی و لیژنەی لێکۆڵینەوە نووسراوێک ئاراستەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ کراوە، بۆ ئەوەی بزانرێت دوایین جار مۆبایلەکە لە کوێ بەکارهاتووە و لیستێک لە تەلەفۆن و کورتەنامەکانی ئامادە بکات و ڕادەستیان بکات. هەروەها نووسراو ئاراستەی پزیشکی دادی و پۆلیسی بەڵگە و تاوانیش کراوە وردەکاریی پێویستیان پێبدەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕۆژی دووشەممە واتە دووسبەی لیژنەکەی وەزارەتی ناوخۆ دەگەڕێتەوە سلێمانی، هەرسێ ڕاپۆرتەکە ئامادە دەبن و ڕادەستیان دەکرێت، ئەوانیش
بە وتەی سەرچاوەکە، لیژنەکە سەردانی ماڵی هاوژین عەبدوڵڵاش دەکەن و وتەی هاوژین و خانەوادەکەی وەردەگرن، بۆئەوەی هۆکاری ئەو فشارانە بزانن کە گوایە بووەتە پاڵنەر بۆ خۆکوشتنی، سەرەداوێکیشیان لەبارەی چارەنووسی مۆبایلەکەیەوە دەستبکەوێت، ئایا ئەو ڕۆژە کە لە ماڵ چووەتە دەرەوە مۆبایلی پێی بووە یان نا؟
ئاڤا چەند جارێک پەیوەندی بە خانەوادەکەی کرد، بەڵام ئامادە نەبوون قسە لەبارەی ڕووداوەکە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
35 ساڵ بەسەر داگیرکردنی کوەیتدا تێپەڕی؛ ئەو بڕیارەی عێراقی وێران کرد