
سەرۆک بارزانی - وێنە: بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرکردە و کەسایەتییە سیاسی و ناودارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکەن بۆ کۆچی دوایی خوشکەکەی.
سەرەخۆشییەکان:
• گەلاوێژ ساڵح فەتاح دایکی هێرۆخانی هاوژینی مام جەلال، پرسەنامەیەکی ئاراستەى سەرۆک بارزانی دەڵێت: پرسە و سەرەخۆشیی زۆرى خۆم بە جەنابت و بنەماڵە بەڕێزەکەتان و ئازیزان و دۆستانى خوالێخۆشبوو ڕادەگەيەنم و ھاوبەشی خەمتانین.
• بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا نووسیویەتی: بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان بە جەنابتان، بنەماڵە بەڕێزەکەتان و ئازیزانی خوالێخۆشبوو دەگەیەنین و ھاوبەشی خەمتانین.
• قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و ھەموو ئازیزانی خاتوو زەکیا دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم. خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و سەبوری و دڵنەواییش بە جەنابتان و بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
• د. فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق ڕایگەیاند: بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بۆ کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مەلا مستەفا بارزانی، بەشداری خەمتانین خودا سەبووریتان بدات.
• سەڵاحەددین محەممەد بەهائەددین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند: بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مستەفا بارزانی) خوشکی بەرێزتان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمانتان ئاراستە دەکەین و داواکارین لە خوای بەخشندە لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامیش بە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت، دوایین خەم بێت.
• محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان نووسیویەتی "خەمبار و دڵتەنگ بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو زەکیا کچی سەرکردەی مێژوویی نەمر مەلا مستەفا بارزانی و خوشکی جەنابتان و ڕۆڵەی ماڵباتێکی نیشتمانپەروەر و ئایینی، بەم بۆنە خەمناکەوە، وێڕای هاوخەمیمان، پرسە و سەرخۆشی لە جەنابتان و تەواوی ئەندامانی خانەوادەی بەڕێزتان دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین روحی پاکی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین ببەخشێت و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک".
• کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریارکی کڵێسای کلدانی له عێراق و جیهان ڕایگەیاند: بەناوی خۆم و کڵێسای کلدانییەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و ماڵباتی بارزانی دەکەم بۆ کۆچی دوایی خوشکتان خاتوو زەکیا مەلا مستەفا بارزانی، داوا لە خوای گەورە دەکەم ڕەحمەتی فراوانی خۆی بەسەردا ببارێنێت، تەندروستی و سەلامەتیتان پێببەخشێت و لە هەموو ناخۆشییەک بتانپارێزێت".
ئەلینا رۆمانوۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: دەمەوێت پرسەی خۆم بە خێزانی سەرۆک بارزانی ڕابگەیێنم بەهۆی کۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانیی، هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ گەلی کوردستان و عێراقییەکان هاوبەشی پێدەکەین.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاڕاستەی سەرۆک بارزانی کرد و ڕایگەیاند: بە خەمگینیەوە هەواڵی کۆچی دوایی زەکیا مەلا مستەفا خوشکی سەرۆک مەسعود بارزانیمان پێگەیشت، خودای گەورە ڕۆحی شاد بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ هەینی، خاتوو زەکیا مەلا مستەفا بارزانی، خوشکی سەرۆک بارزانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر هاووڵاتییەک خانوو لەناوەندی کۆڵانێکدا دروست دەکات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بریارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا فێڵی بەشێک لە کۆمپانیاکان بەناوی حەجەوە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟