ئێران دەنگۆی کۆبوونەوەی ئیلۆن مەسک و باڵیۆزی تاران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕەتدەکاتەوە
- جیهان
- 17 تشرینی دووەم

ئیلۆن مەسک گەورە ملیاردێری ئەمریکی
ئاڤا نیوز
چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی ئەمریکی پێشتر باسیان لە دیداری ئیلۆن مەسک گەورە ملیاردێری ئەمریکی لەگەڵ ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، کەچی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەم هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەرسوڕمانی خۆی سەبارەت بەو دەنگۆیانە نیشان دەدات و هەبوونی دیدارێکی لەم شێوەیە لە نێوان ئیلۆن مەسک و ئەمیر سەعید ئیروانی ڕەتدەکاتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسیAssociated Press، لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمریکی بڵاویکردبووەیەوە، ''دیداری نێوان مەسک و باڵێوزی تاران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر داوای ئێران خۆی بووە، کە ئەمەش ڕاستەوخۆ پێچەوانەی ئەو ڕاپۆرتەیە کە لەلایەن نیویۆرک تایمز بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ڕاوێژکاری ترەمپ دەستپێشخەری بۆ ئەم دیدارەیی کردووە''.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: سەرچاوە ئەمریکییەکەش ئاماژەیی بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە کردووە، دەڵێت: "هەردوولا تاوتوێی پرسی ئەتۆمی ئێران و هەوڵەکان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران کراوە''.
بوچوونی لایەنی بەرامبەر: مەسک تا ئێستا هیچ وەڵامی ئەم دەنگۆیانەی نەداوەتەوە، لەگەڵ ئەمەشدا، بەڕێوەبەری هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ گووتی نازانین کۆبوونەوەیەکی لەم شێوەیە ڕوویداوە یاخود نا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت