
تێپەڕبوونی بارهەڵگرێکی هاوکاریی بۆ غەززە، وێنە: aa
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی کەرتی غەززە، کە لەلایەن حەماسەوە بەڕێوە دەبرێت ڕایگەیاند، هێزەکانیان بە هاوکاریی لەگەڵ لیژنە کۆمەڵایەتییەکان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە، زیاتر لە 20 کەسیان لە کەرتی غەززە کوشتوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوی حەماس دا هاتووە، کوژراوەکانی بە 'مافیای دز' ناو بردووە کە کاروانی یارمەتییە مرۆییەکانیان لە غەززە دزیوە. هەروەها هەڕەشەی ئەوەشی کردووە کە ئەمە دوایەمین ئۆپەراسیۆن نابێت و هەر کەسێک لە دزینی بارهەڵگرەکانی یارمەتییە مرۆییەکان دەستی هەبوو بێت دەیکوژن چونکە ئەم کارە زیانی زۆری بە خەڵکی غەززە گەیاندووە و تووشی برسییەتی کردوون.
حەماس ئەوەشی گوتووە کە زانیویەتی پەیوەندی لە نێوان 'مافیا دزەکان' و سوپای ئیسرائیلدا هەیە و ئیسرائیل هاوکارییان دەکات و لە ڕووی ئەمنیشەوە یارمەتییان دەدا تا بارهەڵگرەکان بدزن، بەم شێوەیە ئەگەر ئیسرائیل ڕێگە بدات کاروانێکی مرۆیی بچێتە ناو غەززە، لە غەززە جارێکی دیکە دەیدزێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم ڕاگەیێنراوەی حەماس چەند کاتژمێر دوای ئەوە هات ئاژانسی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان، ئونروا، ڕایگەیاند کاروانێکی یارمەتیی مرۆیی کە 109 بارهەڵگر بووە چووەتە ناو کەرتی غەززە، بەڵام لەوێ بە بەکاربردنی تووندوتیژی هێرشی کراوەتە سەر و بە هۆیەوە 89 لە بارهەڵگرەکان دیار نەماون.
زانیاریی زیاتر: چەند بەرپرسێکی ئونروا و بەرنامەی خۆراکی جیهانی ئەوەیان گوتوە کە ئیسرائیل فەرمانی بە کاروانەکە کردبوو لە ماوەیەکی کەمدا کە بەشی خۆئامادەکردنی نەکردووە، لە دەروازەی 'کەرەم ئەبو سالم'ـەوە بچنە ناو کەرتی غەززە کە پێشتر ئەم دەروازەیە زۆر بە کەمی بەکار براوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتریش ڕۆژنامەی هائارێتسی ئیسرائیل ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە سوپای ئیسرائیل ڕێگە بە چەند هێزێکی چەکداری عەشایری سەر بە دوو عەشیرەتی شاری ڕەفەح لە کەرتی غەززە دەدات تا بارهەڵگرەکانی یارمەتییە مرۆییەکان بە تاڵان بەرن. ڕۆژنامەکە ئەوەشی گوتووە کە لە کاتی هێرش و تاڵانییەکاندا هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە دووری چەن سەد مەترێکەوە دەبن و دزەکان دەیانپارێزن و هەروەها هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلیش لە ڕێگەی درۆنەوە پارێزگاریان لێدەکەن.
چەکدارەکان لە سەر ڕێڕەوی بارهەڵگرەکان خاڵی پشکنینی کاتی دادەنێن و 'گومرکی تێپەڕبوون' بە بەهای پێنج هەزار دۆلار لە شۆفێرەکان دەکەن و هەڕەشەی ئەوەشی لێدەکەن کە ئەگەر پارەکە نەدا بارهەڵگرەکە دەڕفێنن و بارەکەی خاڵی دەکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاندووە لەبەر بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل کەرتی غەززە لەبەردەم مەترسیی برسیەتیدایە لەگەڵ ئەوەشدا بەرنامەکە نزیکەی 94 تۆن خۆراکی لە ئوردون و میسر هەیە کە بەشی چوار مانگی یەک ملیۆن کەس دەکات بەڵام ناتوانێت خۆراکەکە بباتە ناو کەرتی غەززەوە، ئەمەش لەبەرئەوەی ژمارەی ئەو دەروازە سنوورییانەی کە ڕێگەی تێپەڕین پیایاندا دەدرێت زۆر کەمن و هەروەها بەشێکیشیان هیچ ئاسایشێکیان تێدا نییە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر و تاران ڕێککەوتنێکی نۆ خاڵیان واژۆ کرد
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا فڕۆکەیەکی 60 ملیۆن دۆلاری لە دەریای سوور لەدەست دەدات
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دەداتە وڵاتانی دراوسێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دەداتە وڵاتانی دراوسێ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکا دەکەوێتە دەریایی سوورەوە