
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا. وێنە؛ میدیاکانی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، هەمواری ڕێساکانی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیی ڕووسیای پەسەند کرد کە ڕێگە دەدات چەکی ئەتۆم لە دژی وڵاتانی نائەتۆمیش بەکار بهێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بە گوێرەی هەموارە نوێیەکە ئەگەر وڵاتێکی نائەتۆمی بە پاڵپشتیی وڵاتێکی ئەتۆمی هێرش بکاتە سەر ڕووسیا، ئەوا ڕووسیا بۆی هەیە بیر لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە دژی ئەو وڵاتە بکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بڕیارەی پووتین لەکاتێکدایە هەزار ڕۆژ بەسەر هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا تێدەپەڕێت.
زانیاریی زیاتر: هەموارکردنەوەی ڕێساکان هاوکاتە لەگەڵ بڕیاری هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی ئەمریکا کە ڕێگەی بە ئۆکراینا داوە بە مووشەکی دوورمەودای درووستکراوی ئەمریکی ئامانجە سەربازییەکان لە قووڵایی خاکی ڕووسیا بپێکێت.
ئەمەش بزانە: لە بەشێکی دیکەی هەموارەکەدا هاتووە، هەر جۆرە هێرشێک لەلایەن وڵاتێکەوە کە ئەندامی هاوپەیمانێتییەک بێت، لە دیدی مۆسکۆوە بە واتای دەستدرێژیی تەواوی ئەو هاوپەیمانێتییە بۆ سەر ڕووسیا دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 13 خولەک لەمەوپێش
عێراق دەرمانی چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە بەرهەم دەهێنێت
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی: پشتگیریکردن لە پێکەوەژیان ئەرکی هەموومانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی پاکستان داوا لە هیندستان دەکات چەکی ئەتۆمی بەکارنەهێنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: خیانەتی ئەمریکا لەبیر ناکەین
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ناچارم ئەمریکا و هەموو جیهان بەڕێوەببەم
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا فڕۆکەیەکی 60 ملیۆن دۆلاری لە دەریای سوور لەدەست دەدات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فشارەکانی سەر ڕووسیا زیاد دەکرێن