
دیمەنێکی شاری ڕانیە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە شەش شارەوانیی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین شوێن بۆ دابەشکردنی زەوی ئامادەکراوە، دوای گەڕانەوەی ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران قۆناغی یەکەمی پرۆسەکە لەو سنوورە دەستپێدەکات.
وێنە گەورەکە: لە قۆناغی یەکەمی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان، لەکۆی چوار ئیدارەی سەربەخۆی هەرێمی کوردستان، تەنیا لە زاخۆ تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی کرا، دوای تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان پرۆسەکە فراوان دەبێت، لە ئیدارەکانی ڕاپەرین، سۆران و گەرمیان دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 24 هەزار و 500 فەرمانبەر و خانەنشین لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین زەوی وەردەگرن، لە کۆی 13 شارەوانی، شەش شارەوانی زەوی پێویستیان نییە بۆ دابینکردن، لە سێ شوێنی دیکەش بەهۆی ناڕەزایی جووتیاران شوێن یەکلایی نەکراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئاوارە کوێخا عەلی، بەڕێوبەری گشتیی شارەوانیەکانی ڕاپەرین بە ئاڤا نیوزی گوت: لەماوەی 15 ڕۆژی داهاتوودا تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین دەکرێت، تاوەکو ڕەزامەندی لەسەر فۆڕمەکان نەگەڕێتەوە ژمارەی ئەو کەسانەی لە قۆناغی یەکەم زەوی وەردەگرێت ڕوون نابێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی گەورەی کاسبکارانی عێراق و کوردستان دەچێتە واشنتن
- ژینگە
- 13 خولەک لەمەوپێش
دەزگای مین دەڤەری باڵەکایەتی لە دەنگێکی گەورە ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
لێبووردنی تایبەت بۆ ژمارەیەک بەندکراو دەردەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
حکومەتی تاڵیبان یاریی شەترەنج قەدەغە دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەوت لایەنی سیاسی لە کوردستان بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن
10 ئایار
ڕاگواستنی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد
10 ئایار
لەنێوان ئیتاڵیا و یۆنان 43 کۆچبەری کورد ڕزگارکران
10 ئایار
نوێترین زانیاری و هەڵوێستی بەرپرسانی باڵای کورد و تورکیا لەبارەی کۆنگرەی پەکەکە
10 ئایار
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی گەورەی کاسبکارانی عێراق و کوردستان دەچێتە واشنتن
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
لێبووردنی تایبەت بۆ ژمارەیەک بەندکراو دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستگیرکردنی ژمارەیەک داعش لە کەرکووک ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتییەکانی قوتابیان و لاوان کۆنگرەی یەکگرتنەوە دەبەستن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێكارەكانی هێنانی كرێكاری بیانی قورستر دەكرێن