کۆچبەران لە مەکسیکەوە بەڕێکەوتن بۆ ئەوەی پێش دەستبەکاربوونی ترەمپ بگەنە ئەمریکا
- جیهان
- 21 تشرینی دووەم

ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی لە ئەمریکا
ئاڤا نیوز
نزیکەی هەزار و 500 کۆچبەر لە شاری تاپاچوولا لە باشووری مەکسیک لە نزیک گواتیمالا بە پێ ڕۆیشتن و هەوڵیان دەدا بەر لە دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بگەنە سنووری ئەمریکا.
وێنە گەورەکە: ئەم هەنگاوەی کۆچبەران بەهۆی هەڕەشەکانی ترەمپە بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران کە بەڵێنی داوە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران لە مانگی داهاتوو دیپۆرت بکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: یامیل ئێنریکێزی، کۆچبەرێکی کۆلۆمبیە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، بیرۆکەکەم ئەوەیە کە پێش دەستبەکاربوونی ترەمپ بگەمە ئەمریکا و چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسی کۆچبەران وەربگرم، بەڵام ئەگەر پێش دەستبەکاربوونی ئەو کاتە بەدەست نەهێنم، ئەوا بابەتەکە بۆ خودا جێ دەهێڵم.
ژمارەکان وا دەڵێن: نزیکەی 11 ملیۆن کەس لە ئەمریکا بە شێوەیەکی نایاسایی دەژین، هەموویان ترسیان لێ نیشتووە، چونکە ترەمپ ئەوان تۆمەتبار دەکات بە کوشتنی ئەمریکییەکان و هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەیان دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: کلاودیا شینباوم، سەرۆکی مەکسیک ڕایگەیاند: حکومەتەکەی ڕاپۆرتێک ئامادە دەکات کە تیشک دەخاتە سەر بەشداریی کرێکارانی وڵاتەکەی لە ئابووریی ئەمریکادا، پێشکەشی دۆناڵد ترەمپی دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە