سوودانی فەرمان بە بژمێرەكان دەكات ڕۆژی هەینی پرۆسەی سەرژمێری تەواو بكەن
- عێراق
- 21 تشرینی دووەم

محەممەد شیاع سوودانی لەکاتی قەدەغەی هاتووچۆدا سەردانی چەند ناوچەیەکی بەغدای کرد، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیرانی عێراق فەرمان بە تیمەكانی سەرژمێری دەكات كە سبەی هەینی پرۆسەی سەرژمێریی ئەو شوێنانەی ماون تەواوبكەن، داواش لە هاووڵاتییان دەكات هاوكاریان بن.
وێنە گەورەكە: لەڕۆژانی 20 و 21/ 11/ 2024 پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق كرا، بەگوێرەی داتا بەدەستهاتووەكانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنەكانی سەرژمێری دانیشتووان لە وەزارەتی پلاندانان، لە بەشێك لە پارێزگاكان داتای پێویست بە تیمی بژمێرەكان نەدراوە، ئەوەش ئاستەنگی بۆ سەرخستنی پرۆسەكە دروستكردووە و كارەكان بە تەواونەكراوی ماونەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق فەرمانی بە تیمەكانی سەرژمێری كردووە كە پەلەبكەن لە تەواوكردنی پرۆسەی سەرژمێری بۆ هەموو دانیشتووانی عێراق.
زانیاریی زیاتر: سوودانی داواشی لەسەرجەم هاوولاتییان كردووە، هاوكاری تیمە گەڕۆكەكان بن و زانیاری دروستیان پێشكەش بكەن، بەمەبەستی سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری كە گرنگییەكی تایبەتی بۆ گەشەپێدانی سەرجەم سێكتەرەكانی خزمەتگوزاری، ئابووری هەیە و بۆ ئاییندە پشتی پێ دەبەسترێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی پرسی لوتکەی عەرەبی و هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بەدواداچوون بۆ دەستبەسەرداگرتنی موڵکی هاووڵاتیانی لە دیمەشق دەکات
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زیقاڕ بەهۆی سەختی ژیان دەیان گەنج تووشی نەخۆشی دەبن
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان سوودانی بانگهێشتی ئیتاڵیا دەکرێت