فوئاد حوسێن: دەبێت هەوڵەکان چڕ بکەینەوە بۆ ڕاگرتنی هێرشی دوژمنکارانە بۆ سەر عێراق
- عێراق
- 25 تشرینی دووەم

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئەرکی هەمووانە کارە دیپلۆماسییەکانی خۆمان زیاتر چڕ بکەینەوە بە ئاڕاستەی ڕاگرتنی هەر هێرشێکی دوژمنکارانە و هەر هەڕەشەیەک کە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دووشەممە 25-11-2024، لە بەغدا هەشتەمین کۆنفڕانسی باڵیۆزانی عێراق بەناونیشانی "بەرەو دیپلۆماسییەکی کارا و فرەڕەهەند لە جیهانێکی گۆڕاودا" بەڕێوەدەچێت، کۆنفرانسەکە هاوکاتە لەگەڵ 100 ساڵەی دامەزراندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و تێیدا هەڵسەنگاندن بۆ سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق گوتارێکی پێشکەش کرد باسی ئەو ئاستەنگیانەی کرد کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوەو بە پێویستی زانی بە پانە بردنە بەر گفتوگۆ و چڕکردنەوەی کارە دیپلۆماسییەکان ڕووبەڕووی ئەو ئاستەنگانە ببنەوەو لە پەیوەندی بەردەوامیشدا بن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بە گوتەی فوئاد حوسێن لەم ڕۆژانەدا ناوچەکە شەڕ و دوژمنکاری بەخۆیەوە دەبینێت، هێرشی دوژمنکارانە بۆ سەر گەلی فەڵەستین و لوبنان هەیە، پلانێکیش هەیە بۆ بەرفراونکردنی ئەو دوژمنکارییە و ئەو شەڕە بە ئاڕاستەی وڵاتانی دیکە. بۆیە بە ئەرکی خۆمانی دەبینین، ئەرکی ئێوەشە، ئەرکی هەمووانە کارە دیپلۆماسییەکانی خۆمان زیاتر چڕ بکەینەوە بە ئاراستەی ڕاگرتنی هەر هێرشێکی دوژمنکارانە و هەر هەڕەشەیەک و هێرشی دوژمنکارانە بۆ سەر عێراق.
بابەتە ستراتیژییەكان: وەزیری دەرەوەی عێراق بە پێویستی زانی، "لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە هەوڵی ڕاگرتنی شەڕ بدەن، بۆیە ئەو مەترسییانە بوونیان هەیە و پێویستیمان بە هەوڵی چڕ و هاوبەش هەیە لەگەڵ پایتەختەکان و حکومەتەکان بە تایبەت حکومەتە کاریگەرەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربڕین لە عێراق کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هۆشداری توند لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی بە عێراق دەدات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرۆژەیاسایەکی گرنگ کۆدەبێتەوە