
نوور زوهێر، تۆمەتباری سەرەکی - ڕائید جووحی - هەیسەم جبووری
ئاڤا نیوز
دادگای تاوانەکانی کەرخ بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ئەمڕۆ دووشەممە، سزای 10 ساڵ زیندانیی بۆ نوور زوهێر دەرکرد کە تۆمەتباری سەرەکیی دۆسیەی دزینی پارەی دەستەی گشتیی باجەکانە و بە "دزیی سەدە" ناسراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگای تاوانەکانی کەرخ بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: شەش ساڵ زیندانی بۆ تاوانبار "ڕائید جووحی" و ژمارەیەک فەرمانبەری هاوبەش لە دزینی دەستەی گشتیی باج دەرکرا. هاوکات سێ ساڵ زیندانیش بۆ هەیسەم جبووری، پەرلەمانتاری پێشوو دەرکرا.
زانیاریی زیاتر: دۆسیەی دزی و دواتر بردنە دەرەوەی بڕی 2.5 ملیار دۆلار لە دەستەی گشتیی باج لە بانکی ڕافیدەین، یەكێکە لە گەورەترین گەندەڵی دارایی لە عێراق کە بە "دزیی سەدە" ناسراوە، نوور زوهێر کە خاوەنی دوو کۆمپانیای بەڵێندەریی بە ناوی "ئەلقانت و ئەلموبدیعوون"ـی هەیە و تۆمەتباری سەرەکیی دۆسیەکەیە و لە ئێستادا هەڵاتووە بۆ دەرەوەی وڵات.
باکگراوند: لە مانگی ئەیلوول، حەیدەر حەنوون، سەرۆکی پێشووی دەستەی دەستپاکی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە هەولێر ڕایگەیاند: ژمارەی تۆمەتباران لە دۆسیەی دزیی سەدە "زیاتر لە 30 تۆمەتبارە، تۆمەتبار نوور زوهێر، 114 چەكی دارایی ساختە كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیبانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و سووریا ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش پێکدەهێنن
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناتۆرێکی ئەمریکی بۆ عێراق: سزای تووند بەڕێوەیە