سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆ دەبێتەوە
- عێراق
- 25 تشرینی دووەم

مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق - شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی هەنووکەیی و لەوانەش هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق، هاوکات سەرۆکی پەرلەمان داوای یەکریزیی بەرامبەر هەڕەشە دەرەکییەکان لە لایەنەکان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی میدیایی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆکی پەرلەمان جەختی لەسەر پاڵپشتیکردنی حکومەت کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە کە هەمووان هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق ڕەتدەکەنەوە.
لە گۆشیەکی دیکە: لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان دووپاتی کردەوە، دەبێت دەنگ لەسەر تێپەڕاندنی یاسای لێبوردنی گشتی بدرێت، چونکە پەیوەندیی بە مافەکانی مرۆڤ و خەڵکی ستەملێکراوەوە هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: مەحموود مەشهەدانی، داوای لە سەرجەم لیژنەکانی پەرلەمان کرد، هەموو یاسا پەکخراوەکان بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەرز بکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل گەیشتنی گەنمی ئەمریکی بۆ عێراق دوادەخەن
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی پشتیوانیی عێراق بۆ ئێران ڕادەگەیەنێت و داوای ڕاگرتنی هێرشەکان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق لە یەک مانگدا زیاتر لە دوو هەزار زیندانی ئازاد کراون
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بانگەوازێک لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقەوە