بایدن: ئاگربەستی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا ئارامی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێنێتەوە
- جیهان
- 27 تشرینی دووەم

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیێنێ، ئاگربەستی ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان ئارامیی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێنێتەوە و ئەمەش بۆ هەموو لایەك گرنگە.
وێنە گەورەکە: بە هەوڵی ئەمریکا و فەرنسا، وڵاتی ئیسرائیل بۆ ماوەی دوو مانگ ئاگربەستی لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان پەسەند کرد، بە مەرجی ئەوەی حیزبوڵڵا بە سەرجەم مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە پابەند بێت.
لێدوانی فەرمی: جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست ڕایگەیاند: "ئەم ئاگربەستە گرنگییەكی گەورەی هەیە لە ناوچەكەدا و دەتوانین بڵێین ناوچەكە دەخاتە بەردەم ئاشتی و ئارامی".
بایدن جەختی کردەوە ئەم ئاشتییە بۆ هەموو لایەك گرنگە و دەتوانن ڕۆڵێكی باشتریان هەبێت لە چارەسەری هەموو كێشەكاندا بۆ ئەوەی بتوانن ئارامی بۆ ناوچەكە بگەڕێننەوە.
باگکراوند: دوای 60 ڕۆژ لە هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و، کوژرانی سێ هەزار و 754 کەس برینداربوونی 15 هەزار و 626 کەسی، ئەمشەو ئیسرائیل ئاگربەستی لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان پەسەند کرد و لە سبەیەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
تەواوی گوتاری بایدن دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سلۆڤینیا هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت