ئاڤا نیوز
بەکارهێنانی برج لەناوخۆی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە؛ لەلایەکی دیکەوە تەنیا لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 1200 تۆن برنج بەرهەمی خۆماڵی بەرهەم دەهێنرێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە گوندەکانی سەربە پارێزگای سلێمانی بە دەیان دۆنم مەرەزە دەچێندرێت، بە سەدان تۆن برنجی كوردی بەرهەم دەهێنرێت، بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی ئەوەی نەشاردەوە کە تاوەکو ئێستا بە پێی پێویست نەیانتوانیوە هاوکاری جوتیاران بکەن، بۆیە ئێستا بەرهەمی برنجی خۆماڵی نەگەیشتوەتە ڕێژەیەک کە پێداویستی ناوخۆ پر بکاتەوە.
لەلایەکی دیکە: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە هەرێمی کوردستان تێکڕای بەکارهێنان و خواردنی برنج بۆ هەر تاکێک لەنێوان ساڵانی 2022 بۆ 2023نزیکەی 37 کیلۆگرام بووە، ئەمەش بە بەراورد وڵاتانی ناوچەکە و دەوروبەری رێژەیەکی بەرز تۆمار کراوە.
ئەمەش بزانە: ئەگەرچی برنجی خۆماڵی کوالیتیەکی زۆر بەرزی هەیە لە چاو برنجە هاوردەکراوەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی کەمی برنجی خۆماڵی و پرنەکردنەوەی پێداویستی ناوخۆیی و گرانی نرخەکەشی وای لە هاونیشتیمانیان کردووە بەرێژەیەکی زۆر بە بەراورد بە برنجی خۆماڵی روو لە برنجی وڵاتانی دەرەوە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستمی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراک تا یەكشەممە بەردەست دەبێت
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت