
سەرۆکی ئۆکراینا لە بەرەیەکی شەڕ. وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵا لە ئیدارەی ئەمریکا دەڵێت، پێویستە ئۆکراینا بیر لەوە بکاتەوە کە تەمەنی خزمەتی سەربازی لە 25 ساڵییەوە بۆ 18 ساڵی کەمبکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەو بەرپرسەی ئەمریکا بۆ واشنتن پۆست قسەی کردەوە و ئاژانسی ڕۆیتەرز گواستوویەتییەوە، دەڵێت، ژمارە و مەشقی سەربازانی ئۆکراینا وەک پێویست نییە، بۆیە پێویستی بە هێزی زیاترە تاوەکو لە بەرەکانی جەنگ بڵاوەیان پێ بکرێت.
ئەو سەربازە ئاماژە بەوەش دەکات، لە ئەرزی واقیعدا ڕووسەکان لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا بە توندی جێگیرن و هێزەکانی ئۆکراینا لە کورسک بەرەو دواوە پاشەکەشە پێدەکەن. دەشڵێت ئەوە پێویستی بە هێزی زیاتر هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو بەرپرسەی ئەمریکا دەڵێت، بە گوێرەی راپۆرتەکان، ڕووسیا لە بەرەکانی جەنگدا خێراتر پێشڕەوی دەکات و دەستکەوتی زیاترە بەراورد بە ڕۆژانی دەستپێکی جەنگ لە 2022. بە جۆرێک تەنیا لە مانگی ڕابردوو بە پانتایی ڕووبەری لەندەن پێشڕەوی کردووە.
باکگراوند: بابەتی کەمکردنەوە تەمەنی خزمەتی سەربازی لە کاتێکدایە، لە مانگی نیسانی ئەمساڵ سەرۆکی ئۆکراینا فەرمانیدا خزمەتی سەربازی لە 27 ساڵییەوە بۆ 25 ساڵی کەمبکرێتەوە و ئێستاش بەرپرسێکی ئەمریکا پێشنیاز دەکات لە 25 ساڵیشەوە کەمبکرێتەوە بۆ 18 ساڵی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە