دەستەی تەحریر شام لە ڕێگەی ئاڤاوە پەیامێک بۆ هەسەدە و پەکەکە دەنێرێت
- کوردستان
- 3 کانوونی یەکەم

ژمارەیەک چەکداری دەستەی تەحریر شام
ئاڤا نیوز
دەستەی تەحریر شام وەک کاریگەترین گرووپی چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سووریا، لەڕێگەی ئاڤاوە پەیامێک بۆ هەسەدە و پەکەکە دەنێرێت و دەڵێت، جیاوازی دەکەن لەنێوان هەسەدە وەک هێزێکی سووریی و پەکەکە وەک ڕێکخراوێک کە دیمەشق بۆ دژایەتی تورکیا بەکاریدەهێنێت، جەختیش دەکاتەوە کە نایانەوێت لەگەڵ هەسەدە و کوردانی سووریا ڕووبەڕووببنەوە.
لێدوانی فەرمی: نورەدین ئەلبابا، ئەندامی ئیدارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و سەرکردە لە دەستەی تەحریر شام لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "پێداگرن لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ ڕزگارکردنی هەموو سووریا لە دەسەڵاتی ئەسەد، پەیامیشیان بۆ عێراق ئەوەیە پێویست ناکات نیگەران بن، چونکە ئەوان دەیانەوێت پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ بەغدا هەبێت، جەختیش دەکاتەوە کە ئێستا گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن ڕەفتاریان بەگشتی لەگەڵ دۆخەکە گۆڕاوە و زیاتر پێگەیشتوو بوون".
لەلایەکی دیکە: بەوتەی ئەو بەرپرسەی ئۆپۆزسیۆن، هەندێک لایەن دەیانەوێت ئەوان وەک درێژکراوەی داعش یان داردەستی ئیسرائیل وێنا بکەن، لەکاتێکدا ئەوان لە هەمووان زیاتر دژایەتی داعشیان کردووە و ئێستا ئەوان ڕێکخراوێکی میانڕەون و بەگوێرەی خواستی شۆڕش و کلتوری سوورییەکان بۆ سیستمێکی سیاسی ئازاد و دیموکراسیی خەبات دەکەن، ئامانجیشیان بەدەستهێنانی ئازادیی و خۆشگوزەرانییە لە چوارچێوەی سووریادا.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پەیوەست بە داهاتووی سووریا و مامەڵەشیان لەگەڵ هەسەدە، نورەدین ئەلبابا وتی، ئامانجیان ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبارە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، بۆ داهاتووش دڵنیایی دەدەن کە ئەوان هیچ لایەنێک لە سووریا پەراوێز ناخەن و هەمووان لە نوسینەوەی دەستووردا بەشدار دەبن.
خاڵە ئەرێنییەکان: وەک ئەو سەرکردەیەی تەحریری شام دەڵێت، پەیوەست بە کوردیش ئەوان جیاوازی دەکەن لەنێوان هەسەدە وەک لقی سەربازیی حیزبێکی سووری و پەکەکە، چونکە کوردانی سووریا لەلایەن ڕژێمەوە ستەمیان بەرامبەر کراوە و ئەوان هەوڵ دەدەن لانیکەم لەگەڵیاندا ڕووبەڕوو نەبنەوە، بەڵام پەکەکە لەلایەن هەواڵگریی سووریاوە بۆ دژایەتی تورکیا و کۆنتڕۆڵکردنی کوردانی سووریا بەکاردەهێنرێت و ئەوان داوا لە پەکەکە دەکەن لە ناوچەکانیان بکشێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو سەرکردەیەی دەستەی تەحریر شام کۆنتڕۆڵکردنی شارۆچکەی تل ڕەفعەت و کۆی ئەو ناوچانەشی کە "پەکەکە لە ڕۆژئاوای فوڕات کۆنتڕۆڵی کردبوون" بۆ ئاڤا پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا گفتوگۆ و دانوستان هەیە تا کۆی چەکدارانی پەکەکە لە ڕۆژهەڵاتی فوڕاتیش بکشێنەوە، هاوکات پێداگرن لەسەر گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکانی کورد بۆ ناوچەکانی خۆیان و ئەوانەشی هەر دەیانەوێت بڕۆن، ئەوان ڕێگای پارێزراویان بۆ دابین دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت