پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی سوودانی لە کۆبوونەوەدایە

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی سوودانی لە کۆبوونەوەدایە

سوودانی لەکاتی گەیشتنە باڵەخانەی پەرلەمان

ئاڤا نیوز

چیرۆکی سەرەکی: دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئامادەبوونی 153 پەرلەمانتار دەستیپێکرد و موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە دەکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوودانی خۆی داوای کردووە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا ئامادەبێت و تیایدا سیاسەتەکانی حکومەت پەیوەست بە دۆخی ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان تاوتوێ دەکرێت.

بۆچی گرنگە: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتیش دەکرێت، کە بڕگەیەکی تایبەتە بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان. هاوکات پەرلەمانتارانی کورد لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پرسیار ئاراستەی سوودانی دەکەن.

شەیری بکە لە: