
سنووری نێوان عێراق و سووریا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، سنووری نێوان عێراق و سووریا پارێزراوە و کەمترین دەرفەت هەیە گرووپە تیرۆریستییەکان بتوانن مەترسی بۆ سەر عێراق دروست بکەن.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوودا، چالاکیی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە سنووری نێوان عێراق و سووریا زیادیکرد، عێراقیش ڕێکارەکانی سەر سنووری تووندتر کرد و هێزی زیاتری لەو ناوچە سنوورییانە جێگیرکرد.
لێدوانی فەرمی: سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەری "ئیندبێندێتی عەرەبی" ڕایگەیاند:
٠ بارودۆخی ناوخۆی عێراق زۆرباشە و ئاسایش سەقامگیرە، جگە لە ململانێی هەڵبژاردن لەنێوان سیاسەتمەداران، ئاسایشی 99% بەدرێژایی سنوورەکان لەگەڵ سووریا پارێزراوە.
٠ دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕاستەوخۆ تاوتوێی پرسی گرووپە چەکدارەکانی عێراقی نەکردووە، ئەمە کێشەیەکی ناوخۆی عێراقە.
٠ ژمارەیەکی زۆری گرووپە چەکدارەکان سەر بە دەستەی حەشدی شەعبیین کە لەژێر فەرماندەیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندایە، سەبارەت بە گرووپەکانی دەرەوەی حەشدەوە ئێمە لە گفتوگۆی بەردەوامداین لەگەڵ سەرۆکوەزیران بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتە و فشاری زیاتر و بەردەوام بۆ داماڵینی چەک.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد لە سووریا، دوو جار شاندی عێراقی بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری وڵاتەکە کۆبووەوە و پرسی ئاسایش و بارودۆخی سنووری نێوانیان تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانیان بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شۆفێران لە جۆرێکی سزای هاتووچۆ دەبەخشرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کەسێک بە 113 کارتی ئەلیکترۆنییەوە دەستگیر دەکات
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە ئازادیی کاری ڕۆژنامەنووسیدا 155هەمین وڵاتی جیهانە
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەری پەیامێک بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سەردانی کەرکووک دەکات
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
8ـی ئایار یەکەم کاروانی حاجیان بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو سزادراوە هەڵاتووەکەی زیندانی حیللە دەستگیرکرانەوە