ئاڤا نیوز
چیرۆکی سەرکی: هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکانی کۆریای باشوور ئەوەیە کە سەرۆکی کۆریای باشوور جانتایەکی گرانبەهای جۆری دیۆری بە 36 هەزار دۆلار بۆ ژنەکەی کڕیوە، پەرلەمانی وڵاتەکەش لەسەر ئەم بابەتە لێپرسەنەوەی کردووە، بەڵام هیچ سوودێکی نەبووە.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو پەرلەمانی کۆریای باشوور بۆ قسەکردن و دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای گشتی بوودجەی گشتی حکومەت کۆبوویەوە، بەڵام پڕۆژەکە لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکە ڕەتکرایەوە، هەروەها داوای دەستلەکارکێشانەوەی داواکاری گشتییان کرد.
زانیاریی زیاتر: ڕەتکردنەوەی پرۆژە یاسای گشتی بوودجەی گشتی حکومەت، سەرۆکی وڵاتەکە توڕە دەکات و زۆر بەخێرایی باری لە ناکاوی سەربازی ڕادەگەیێنێت، هەروەها کاری میدیایی قەدەغە دەکات و سەربازێکی زۆر لە وڵاتەکەدا بڵاوە پێدەکات.
لێدوانی فەرمی: یۆن سوک یۆڵد، سەرۆکی کۆریای باشوور کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و گوتی: ئەوەی کردوویەتی لەپێناو پاراستنی وڵاتدا بووە، پهرلهمانیش سهپاندنی باری له ناكاوی سهربازیی ڕەتکردەوە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: دوای کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی سەرۆکی کۆریا، پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەردەوام بوو لە کۆبوونەوە، بۆیە جارێکی دیکە سەرۆککۆمار زۆر تورە بوو، هێزێکی زۆری کۆکردەوە، بە فرۆکەی سەربازی و سەدان سەربازەوە بەسەر پەرلەماندایان دادا و پەرلەمانیان بە پەرلەمانتاران چۆڵ کرد.
لەلایەکی دیکەوە: پێش ئەوەی دۆخەکە خراپتر بێت، سەرۆکوەزیرانی کۆریا بەخێرایی هاتە سەرخەت و باری لەناکاوی هەڵوەشاندەوە، ئەوەش وای کرد دۆخەکە کەمێک ئارام ببێتەوە، بەڵام ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکە زیاتر توڕە بوو، هاوکات سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئۆپۆزیسیۆن پەیامێکی بۆ پەرلەمانتارەکانی نارد و گوتی: بەگوێی کەس مەکەن و بەردەوامبن لە کارەکەتان و هەرشتێک بۆ کۆریا و گەلەکەی باشە بیکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەرلەمانی کۆریای باشور 300 پەرلەمانتاری هەیە، پارتی دەسەڵاتی گەل 108 پەرلەمانتاری هەیە، پارتی دیموكراتی ئۆپۆزیسیۆنیش خاوەنی 170کورسییە. هاوکات چەند پارتێکی دیکەش چەند کورسییەکیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە