پێكهاتەكان داوای بەشداری لە حكومەت و زیادكردنی كورسییەكانیان لە پەرلەمان دەكەن
- کوردستان
- 5 کانوونی یەکەم
ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بەرەی توركمانی
ئاڤا نیوز
نوێنەری پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان، لە شاری هەولێر كۆبوونەوە و بە تێكڕا داوا دەكەن لە كابینەی نوێی حكومەت بەشدارێكی كارا بن و دەشیانەوێ كورسییەكانیان لە پەرلەمانی كوردستان بكرێتە 15 كورسی.
لێدوانی فەرمی: ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بەرەی توركمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی ڕاوێژكاریمان لەگەڵ پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكان کرد، ئێستا كە لەسەروبەندی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتین، ئێمە وەک پێكهاتەكان پێشووتریش ڕامانگەیاندووە و ئەمڕۆش جەختمان كردەوە كە پێویستە خێرا بكرێت لە پێكهێنانی حكومەت، گرنگە سەرجەم لایەنەكان بەشداربن، بەتایبەتی پێكهاتەكان.
لەلایەكی دیكەوە: سەبارەت بە ئەو پۆستانەی كە پێكهاتەكان داوای دەكەن ئایدن مەعرووف ڕایگەیاند: لە هەموو شتێک گرنگتر سەقامگیریی سیاسییە لە هەرێمی كوردستان، هاوكات ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە هەروەک چۆن لە ڕابردوودا پێكهاتەكان بەشداریی كارا و گرنگیان هەبووە، لە كابینەی نوێش بەهەمانشێوە بەشداربوویەكی گرنگ بن.
گۆشەیەكی دیكە: ئایدن مەعرووف ئاماژەی بەوەش دا كە پێكهاتەكان داوا دەكەن، لە پێكهێنانی حكومەت، كورسیی كۆتا نەكرێتە بنەما بۆ پێدانی پۆست بە پێكهاتەكان "چونكە نادادپەروەری بەرامبەر بە كۆتا كراوە لە كەمكردنەوەی كورسییەكانی پەرلەمان" بەڵكوو وەک نەتەوە مامەڵە بكرێت و هەموو پێكهاتەكانی لەسەر ئەو بابەتە كۆكن، گوتیشی: داواكاریی ئێمە ئەوەیە یاسای هەڵبژاردن گۆڕانكاریی تێدا بكرێت و كورسیی پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان بكرێنە 15.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 34 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کار لەسەر جێبەجێکردنی 183 پڕۆژەی ڕێگاوبان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک بەندکراو بە لێبوردنی تایبەت ئازاد دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات