مەسرور بارزانی: دەزگای خێرخوازیی بارزانی خاوەنی پێگەیەکی دیار و سەنگینە لە کاری بەخشین و خێرخوازیدا

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی: دەزگای خێرخوازیی بارزانی خاوەنی پێگەیەکی دیار و سەنگینە لە کاری بەخشین و خێرخوازیدا

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت: دەزگای خێرخوازیی بارزانی خاوەنی پێگەیەکی دیار و سەنگینە لە کاری بەخشین و خێرخوازیدا.

وێنە گەورەکە: دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی ناحكومی، ناسیاسی و قازانج نەویستە، ساڵی 2005 له هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دامەزراوە و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگاكەیە و لەژێر ناونیشانی 'شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتی میللەتی خۆی بکات'، هاوکاریی مرۆیی دەگەیێنێتە لێقەوماوان.

پەیامی فەرمی: لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا هاتووە: لە بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و گشت کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکەم، هیوای بەردەوامبوون و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم، هەروەها دەستخۆشییان لێ دەکەم بۆ ماندووبوون و کارکردنی بەردەوامیان لەپێناو یارمەتیدانی خەڵکی هەژار و لێقەوماو.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وتیشی:

٠ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، خاوەنی پێگەیەکی دیار و سەنگینە لە کاری بەخشین و خێرخوازیدا و بەبێ هیچ جیاوازیکردنێک، خزمەتێکی شایستە و بەرچاو پێشکەشی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت و لێقەوماوان دەکات نەک تەنیا لە کوردستان، بەڵکو لە ناوچەکانی دیکەی عێراق و وڵاتانی دەوروبەر و جیهانیش.

٠ ڕێز و پێزانینێکی زۆرم بۆ هەموو خێرخواز و بەخشەر و هەموو ئەو لایەن و ئاژانس و ڕێکخراو و دەزگا خێرخوازییانە هەیە، کە هاریکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکەن و کار و چالاکی و پرۆژەی هاوبەش دەکەن.

٠ ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پیرۆز بێت و هیوادارام هەمیشە نموونەیەکی گەشی کاری مرۆیی و خێرخوازی بێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ