کۆمیسیۆن دوو کاندید لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دووردەخاتەوە

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن دوو کاندید لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دووردەخاتەوە

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوو کاندیدی لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دوورخستەوە و دەڵێت، ئەو دوو کاندیدە پێداویستییەکانی خۆکاندیدکردنیان بەشێوەیەکی ڕێکوپێک پێشکەش نەکردووە.

وێنە گەورەکە: بڕیارە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەڕێگەی تیروپشکەوە ژمارە بە هاوپەیمانێتییەکان، کاندید و لیستەکان دەدات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، هەریەکە لە عەسام مستەفا عوبێدی و زەینەب جەواد شەحمانی، کاندیدانی هاوپەیمانی بەدیل لە پارێزگای بەغدا، لە کێبەرکێی هەڵبژاردن دووخرانەوە، ئەویش بەهۆکاری ئەوەی پێداویستییەکانی خۆکاندیدکردنیان بەشێوەیەکی ڕێکوپێک پێشکەش نەکردووە.

زانیاریی زیاتر: زەینەب جەواد شەحمانی خانمە پارێزەرێکی ناسراوی عێراقە و لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2019 ناوبانگی پەیداکرد، ناوبراو لەکاتی پەسەندکردنی هەمواری یاسای باری کەسیش دژی لایەنە شیعەکان وەستایەوە، ماوەی ڕابردووش لەلایەن هێزێکی حەشدی شەعبییەوە دەستبەسەرکرا و مۆبایلەکەی لێسەندرا، دواتریش هەندێک وێنەی تایبەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە، تائێستاش کاردانەوەی ئەم دۆسیەیە لە شەقامی عێراق کۆتاییان نەهاتووە و وەک دەستبردن بۆ ژیانی تایبەتی ئەو خانمە لەلایەن هێزەکەی حەشدی شەعبییەوە لە قەڵەم دەدرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوپەیمانی بەدیل گەورەترین هاوپەیمانی هێزە مەدەنییەکانی عێراقە و لە 13 حیزب و جوڵانەوە پێکهاتووە، بۆ هەڵبژاردنەکەی ئەمساڵ لە 15 پارێزگا لیستی هەیە، دیارترین لایەنەکانی ناو ئەم هاوپەیمانێتییەش بریتین لە حیزبی شیوعی عێراقی، حیزبی وەفا بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەدنان زورفی و حیزبی ئیستقلال بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار سەجاد سالم.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ