زیاتر لە سێ هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی قەزای مەخموور دابەشدەکرێت

شەیری بکە لە:
زیاتر لە سێ هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی قەزای مەخموور دابەشدەکرێت

دیمەنی قەزای مەخموور، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، زەوی بەسەر فەرمانبەرانی قەزای مەخموور و هەریەک لە کەندێناوە و مەلاقەرە و گوێڕ و قەراج و ناوچەکانی دیکە دابەشدەکرێت.

لێدوانی فەرمی: زیرەک حەسەن، بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی مەخموور، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی دیکە دەرچوو بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی قەزای مەخموور و ناحییە و گوندەکانی، ئێمە نزیکەی ساڵێکە ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەم پرۆسەیە، هەموو زەوییەکان ئامادە کراون، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا بەشێوەی تیروپشک زەوییەکان دابەشبکرێت.

زیرەک حەسەن دەشڵێت: ئامانج لەو کارەی سەرۆکوەزیران دروستکردنی چەند گەڕەکێکی نوێیە لە قەزاکە و دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستییەکانی ئاوەدان کردنەوەیە. 

ئەمەش بزانە: زیرەک حەسەن، دەڵێت، ئامانج لەم بڕیارەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، هەنگاونانە بۆ دروستکردنی چەند گەڕەکێکی نوێ لە سەنتەری شارۆچکەی مەخموور و هەروەها گەیاندنی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ