کۆمیسیۆن تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکان دەکات

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکان دەکات

بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق، وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاشکرای کرد، ڕۆژی شەممەی داهاتوو (نۆی ئەم مانگە) تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانێتییەکان، کاندید و لیستەکان لە بەغدا دەکات.

وێنە گەورەکە: بڕیارە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەڕێگەی تیروپشکەوە ژمارە بە هاوپەیمانێتییەکان، کاندید و لیستەکان دەدات.

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پرۆسەی پێدانی ژمارەی هەڵبژاردن بۆ هاوپەیمانێتییەکان و لایەنە سیاسییەکان و لیستە تاکەکەسییەکان لە ڕۆژی شەممە 9ی ئابی 2025، لە هۆتێل مەنسور میلیا لە بەغدا، کاتژمێر 11:00ی بەیانی ئەنجام دەدرێت.

ناوبراو وتیشی، ڕۆژی 10-08-2025 پرۆسەیەکی فراوانی تاقیکاری بۆ ئامێرەکانی دەنگدان لە هەزار و 79 دادەنرێت، بەجۆرێک کە لە هەر بنکەیەکی تۆمارکردندا یەک وێستگە بێت. هاوکات 38 وێستگەی دیکەش لە نووسینگەکانی 19 پارێزگاکە دابەش دەکرێن (دوو وێستگە بۆ هەر نووسینگەیەک)، لەگەڵ دانانی وێستگەیەک لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان یان پۆلیسی هەر پارێزگایەک، بەمەش کۆی گشتیی وێستگەکانی تاقیکارییەکە دەگاتە زیاتر لە هەزار وێستگە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ