ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی كارەبای بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی دەكات

شەیری بکە لە:
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی كارەبای بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی دەكات

بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


ئاڤا گرفتی پچڕانی کارەبای دووکاندارەکانی نێو بازاڕی دۆلارەکەی گەیاندە بەرپرسانی کارەبای سلێمانی، بەڵێن دەدەن لەڕێگەی تیمەکانی هۆبەی چاکسازیی کارەبای ناوەندی شار (ناوبازاڕ) گرفتەکەیان بۆ چارەسەربکەن.

چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک دووکاندار و خاوەن نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی نێو بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی کە ژمارەیان 30 بۆ 40 دوکانێک دەبن، گرفتی نەبوونی کارەبای نیشتمانییان هەیە و داوایان لە ئاڤا کردووە دەنگیان بگەیێنین و کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت.

لێدوانی فەرمی: وەک خاوەن دوکان و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو ئاماژەی پێ دەکەن، زیاتر لە مانگێکە ئەو کێشەیان هەیە، کارەبای نیشتمانی دوو خولەک هەیە و چەندین کاتژمێر دەکوژێتەوە.

دەڵێن، وامان لێهاتووە بەناچاری سەعات 2ـی دوای نیوەڕۆ دوکانەکانمان دابخەین و ئیش و کارمان جێبهێڵین لەبەر بێ کارەبایی و گەرمای بەتین.

ئەو دوکاندارانە سەردانی فەرمانگەی (صیانە) چاککردنەوەی کارەبایان کردووە، ئەوان پێیان وتوون، لەبەر ئەوەی ناو بازاڕی سلێمانی زۆر قەرەباڵغە و جادەکانی جەنجاڵە، ناتواندرێت ئۆتۆمبێلی چاککردنەوەی کارەبا بگاتە نێو بازاڕی دۆلارەکە بۆ ئەوەی تیمەکان گرفتەکە چاکبکەنەوە، دەبێ درەنگانی شەو بێین کە بازاڕ داخراوە و جەنجاڵی لە شەقامەکان نەماوە.

لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لەڕێگەی هۆبەی چاکسازیی کارەبای ناوشار بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەین و گرفتەکەیان بۆ چارەسەر دەکەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ