
چەند چەکدارێکی دەستەی تەحریر شام
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەستەی تەحریر شام لەبارەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و پەلهاوێشتنیان بۆ سووریا، هۆشداری دەداتە سەرۆکوەزیرانی عێراق.
وێنە گەورەکە: دوای هێرشی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لەژێر ناوی دەستەی تەحریر شام بۆ سەر شاری حەلەب و دەنگۆی چوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان وەک دوو هێزی لایەنگری ئێران بۆ سووریا بە مەبەستی پاڵپشتی لە هێزەکانی سووپای سووریا بڵاوکرایەوە.
پەیامی فەرمی: محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریری شام لە پەیامێکدا داوا لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات ڕێگە بە هێزەکانی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران نەدات بچنە نێو خاکی سووریا.
پێدراوە ڕاستییەكان: ئەو پەیامەی سەرکردەکەی دەستەی تەحریر شام لەکاتێکدایە، پێشڕەوی هێزەکانیان بەرەو پارێزگای حەما بەردەوامە و چەندین شوێنیان گرنگی ئەو پارێزگایەیان کۆنترۆڵ کردووە لەوانە، فڕۆکەخانەی سەربازیی حەما.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: چەند سەرچاوەیەکی عێراقی پێشتر بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەوەیان پشتڕاستکردووەتەوە کە لە عێراقەوە نزیکەی 300 چەکداری عێراقی چوونەتە خاکی سووریا، هاوکات ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاند: ئێران وەک پشتیوانییەک بۆ سوپای سووریا لە بەرپەرچدانەوەی پێشڕەوی لەناکاوی گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنانی و گرووپە شیعەکانی عێراقی لە سووریا بڵاودەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بهنزینی خراپ و تێكهڵ به ئاو له بهنزینخانهیەکی هەولێردا فرۆشراوه
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کوڕە پوورێکی ئەسەد و سێ بەرپرسی پێشووی سووریا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران گۆڕانکاری لە پلە و پۆستی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا دەکات